ئاڵتون ئه‌و كانزا جوان‌و به‌نرخه‌یه كه هه‌موومان حه‌زده‌كه‌ین هه‌مانبێت، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له‌كچان كاتێك كوڕێك ده‌چێته داوای، به‌ئاره‌زووی خۆی پێی لێداده‌گرێ‌و داوای ئاڵتونی زۆر ده‌كات، ره‌نگه كه‌سانێكیش هه‌بن له‌دنیادا خه‌ویان به‌وه‌وه بینیبێت كه ئاڵتونی هه‌موو دنیا كۆبكه‌نه‌وه‌و بیكه‌ن به‌شه‌شپاڵویه‌ك‌و له‌حه‌وشه‌كه‌یدا دایبنێت، خه‌ونێكی له‌و جۆره‌ش ئه‌و پرسیاره دێنێته ئاراوه، داخۆ چه‌ند كیلۆ ئاڵتون له‌جیهاندا هه‌بێت؟.
وارین بوفێت كه یه‌كێكه له‌كه‌سایه‌تییه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ:»سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵتونه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر كۆبكرێته‌وه‌و شه‌شپاڵویه‌كی لێ‌دروست بكرێت، درێژیی هه‌ر لایه‌كی شه‌شپاڵووه‌كه 20 مه‌تر ده‌بێت».
هاوكات دامه‌زراوه‌ی (GFSM)ی راوێژكاریی كه سه‌ر به‌كۆمپانیای (تۆمسۆن رۆیته‌رز)ه ساڵانه راپۆرتێك له‌باره‌ی ئاڵتونه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌پێی تازه‌ترین راپۆرتیشی، ئاڵتونی هه‌موو جیهان 171 هه‌زار‌و 300 تۆن ده‌بێت، ئه‌و بڕه ئاڵتونه‌ش نزیكه له‌و قه‌باره‌یه‌ی كه وارین بوفێت باسی كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه ئاڵتونه‌ی دامه‌زراوه‌ی (GFSM) باسی كردووه بكرێته شه‌شپاڵو، درێژیی هه‌ر لایه‌كی 20,7 مه‌تر ده‌بێت.
هه‌مووان به‌و ژماره‌یه رازی نین
به‌ڵام جیاوازیش هه‌یه‌و هه‌مووان به‌و ژماره‌یه رازیی نین، چونكه ئامار‌و زانیاری تر هه‌یه، كه له 155 هه‌زار‌و 244 تۆنه‌وه باسی لێده‌كه‌ن تاده‌گاته شازده ئه‌وه‌نده، واته تاده‌گاته دوو ملیۆن‌و 500 هه‌زار تۆن ئاڵتون، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه‌ی دواییشیان وه‌ربگرین‌و شه‌شپاڵویه‌كی لێ‌دروست بكه‌ین، ئه‌وا درێژیی هه‌ر لایه‌كی 50 مه‌تر ده‌بێت.
تیمۆسی گرین مێژوونووسی بواری ئاڵتون له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كه ده‌رهێنانی ئاڵتون مێژوویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژوودا 550 ساڵ پێش زایین، سكه‌ی ئاڵتون له‌و ناوچه‌یه‌دا لێدراوه كه ئێستا پێی ده‌وترێ توركیا، ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن شا (كرۆسیس)ی شای (لیدیا)وه كراوه‌و سكه‌ی ئاڵتونی داوه به‌سه‌ربازه‌كانی‌و هه‌روه‌ها به‌بازرگانانیش له‌به‌رامبه‌ر كاڵاكانیاندا.
تابووته‌كه شاهیده
به‌پێی دامه‌زراوه‌ی (GFSM)، له‌ساڵی 1492دا ئه‌و ساڵه‌ی كۆڵۆمبۆس گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌مریكا ده‌ستپێكرد، ته‌نیا 12 هه‌زار‌و 780 تۆن ئاڵتون له‌هه‌موو جیهاندا ده‌رهاتووه، به‌ڵام وه‌به‌رهێنێكی تر پێێوایه ئه‌و ژماره‌یه زیاده‌ڕۆیی تێداكراوه، چونكه ده‌رهێنانی كانزا تاسه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستیش به‌شێوازی زۆر سه‌ره‌تایی ئه‌نجامدراوه، له‌به‌رئه‌وه تاساڵی 1492 ته‌نیا 297 تۆن ئاڵتون ده‌رهاتووه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و وه‌به‌رهێنه ده‌ڵێ:»هه‌موو ئه‌و ئاڵتونه‌ی كه تائێستا ده‌رهاتووه‌و له‌جیهاندا هه‌یه، ته‌نیا 155 هه‌زار‌و 244 تۆنه، ئه‌م ژماره‌یه به‌ڕێژه‌ی 10% له‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی (GFSM) كه‌متره».
جان سكوێلز له‌كۆمپانیای (ریاڵ ئێست) ده‌ڵێ:»هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ی باسكراون هه‌ڵه‌یه‌و كه‌مه، چونكه ته‌نیا تابووته‌كه‌ی (توت عه‌نج ئامون) كه له‌ئاڵتون دروستكراوه، یه‌ك تۆن‌و 500 كیلۆ ئاڵتونی تێدا به‌كارهاتووه، له‌مه‌شه‌وه ده‌كرێ بیهێنینه به‌رچاوی خۆمان كه گۆڕ‌و تابووته‌كانی تر چه‌نده ئاڵتونیان تێدابووه، به‌رله‌وه‌ی بدزرێن».
زۆربه‌یان ئاشكرای ناكه‌ن
سكوێڵز به‌ڵگه‌و ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی نییه بۆ بوونی بڕی ته‌واوی ئاڵتون له‌جیهاندا، به‌ڵام ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك له‌وڵاتان ژماره‌ی راستی ده‌رهێنانی ئاڵتون ئاشكرا ناكه‌ن وه‌كو چین، هه‌روه‌ها له‌كۆڵۆمبیاش به‌شێكی زۆر له‌ئاڵتون به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌ردێت‌و به‌ڕه‌سمی تۆمار ناكرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ته‌واوی نه‌زانرێت ئاڵتونی هه‌موو جیهان چه‌نده. به‌ڵام په‌یمانگای (گۆڵد ستاندارد) پێیوایه بڕی هه‌موو ئاڵتونی جیهان دوو ملیۆن‌و 500 هه‌زار تۆن ده‌بێت. له‌نێوان ئه‌و هه‌موو بۆچوونه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ی داخۆ چه‌نده ئاڵتون له‌هه‌موو جیهاندا ده‌رهێنراوه‌و هه‌یه؟، بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له‌باره‌ی ئاڵتونه‌وه، به‌شی زۆری ئاڵتونی دنیا تائێستا به‌كارنه‌هاتووه، ته‌نیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بڕێكی كه‌میی له‌ته‌كنۆلۆژیای ئه‌له‌كترۆنیدا به‌كاردێت، ئه‌وه‌ی تری ته‌نیا وه‌ك كانزایه‌كی گرانبه‌ها له‌بانكه‌كاندا هه‌ڵده‌گیرێت‌و كڕین‌و فرۆشی پێوه‌ده‌كرێت.
كوردستانی نوێ