لەئێستادا داوا لەوەزارەتی دارایی دەکرێت رێگە بە ھاتنەناوەوەی 86 بارھەڵگری پەتاتە بدات و بڕیاری گومرگ کردنیان رابگرێت.
عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی راگەیاند: “لەئێستادا 85 بارھەڵگری پەتاتە لەمەرزەکانن و بازرگانان کێشەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێم ھەیە کە داوا دەکەن لەباج لێیانخۆشبێت و بێنە ناو ھەرێمەوە”.
وتیشی: “ئەو بارهەڵگرانە پێشتر لەمەرزی موجاھی پاکستان کە خۆپیشاندانی شۆفێران ھەبووە، دواکەوتووە بۆیە لە ئێستادا دەمانەوێت وەزارەتی دارایی لەو رسوماتەی ھەیە لێیان خۆشبێت، چونکە لەمەرزەکانی حکومەتی مەرکەزییەوە ئازاد کراون و پەتاتە گومرگ ناکرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا: “بەرھەمی خەیار و کولەکەش گومرگیان لەسەر دانراوە لەکاتێکدا ئێستا بەھۆی کەشوھەوای ھەرێمەوە ئەو بەرھەمانە لەناوخۆدا کەمن، بۆیە پێویستە چاو بەو گومرگانەدا بخشێنرێتەوە لەئێستادا”.