سعوودیە کۆمپانیای ئارامکۆ بۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت دەگۆڕێت

لە هەواڵێکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیە بڕیاریداوە بە گۆڕینی کۆمپانیای ئارامکۆ بۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لە سەر بنەمای پشکداری.
 
ئارامكۆ، كۆمپانیای نه‌وتی سعودیه‌ تادێت سه‌رمایه‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێ‌و هه‌نگاوه‌كانی به‌ئاڕاسته‌ی كۆنترۆڵكردنی كه‌رتی وزه‌ن له‌جیهاندا, به‌پێی راپۆرتی كۆمپانیاكه‌ قازانج‌و سه‌رمایه‌كه‌ی به‌جۆرێك بەرزه‌ مه‌حاڵه‌ كۆمپانیاكانی تری نه‌وت پێی بگه‌نەوە.

بەپێی رۆژنامەی فەرمی سعوودیە، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاریداوه‌ به‌ گۆڕینی كۆمپانیای ئارامكۆ بۆ كۆمپانیایه‌كی کەرتی تایبەت کە لەسەر بنەمای چەند پشکدارێک بەڕێوەدەچێت.

هه‌روه‌ها بڕیاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨وه‌ دراوه‌.

لەلایەکی ترەوە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، كۆمپانیاكانی سه‌ربه‌ ئارامكۆ رێكده‌خات و ماوه‌ی پێنج ساڵی بۆ ئه‌مه‌ داناوه‌.

كۆمپانیای ئارامكۆ  به‌نیازه‌ له‌ساڵی ٢٠١٨دا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٥ی بكرێته‌ تایبەت و ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كه‌ به‌م دواییه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌ داهاته‌كه‌ی دابه‌زیبوو.

ئارامكۆ كه‌ رۆژانه‌ ١٠ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌رده‌هێنێت، به‌ته‌نها رێژه‌ی سه‌دا ١٢ی نه‌وتی خاوی جیهان به‌رده‌مده‌هێنێت. هاوكات رێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی بوودجه‌ی سعوودیه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیاوه‌ وه‌ده‌ست ده‌خرێت.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌  به‌های كۆمپانیای ئارامكۆ دوو ترلیۆن دۆلاره‌ و به‌تایبه‌تكردنی رێژه‌ی سه‌دا 5ی كۆمپانیاكه‌، به‌واتای پڕۆژه‌یه‌كی به‌تایبه‌تكردنی بڕی ١٠٠ ملیار دۆلار دێت.

راپۆرتی ساڵانەی ئارامکۆ
قازانجی كۆمپانیای ئارامكۆ به‌راورد به‌ قازانجی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان:
•ئارامكۆ ١١١ ملیار دۆلار‌و ١٠٠ ملیۆن دۆلار
•ئه‌پڵ ٥٩ ملیار دۆلار‌و ٥٠٠ملیۆن دۆلار 
•سامسۆنگ ٣٥ ملیار دۆلار ‌و ١٠٠ ملیۆن دۆلار
•ئه‌لفابێت ٣٠ ملیار‌و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار
•بانكی جه‌ی پی مۆرگان ٣٠ ملیارو ١٠٠ملیۆن دۆلار
• كۆمپانیای شیڵ ٢٣ ملیار‌و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار
• ئێكسۆن مۆبێل ٢٠ ملیار‌و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار

ئارامكۆ كه‌ له‌ ١٠% نه‌وتی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنێ، تێچووی ده‌رهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ سێ دۆلار كه‌متری تێده‌چێ. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ باجێكی زۆر ده‌دات به ‌حكومه‌ت و سعودیه‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌ئارامكۆ بۆ خه‌رجی سه‌ربازیی‌و ژیانه‌ ده‌ستبڵاوه‌كه‌ی سه‌دان ئه‌میر‌و شازاده‌ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستناكه‌وێ وه‌ك كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وتی جیهان.

وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆ بۆندی سعودیه‌ به‌وردی سه‌یری ئه‌و ژمارانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌چێته‌ ناو ئارامكۆوه،‌ هه‌روه‌ها ئه‌و ژمارانه‌ی كه‌ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ راپۆرتی داراییه‌كه‌ی بۆ ساڵی ٢٠١٨ له‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتدا ٢٦ دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ش كه‌متره‌ به‌راورد به‌ كۆمپانیاكانی تر.

•كۆمپانیای شێڵ ٣٨ دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل ده‌ستده‌كه‌وێت•تۆتاڵ ٣١ دۆلار  بۆ یه‌ك به‌رمیل ده‌سته‌كه‌وێت

• رۆزنەفت ٣١ دۆلاری بۆ یه‌ك به‌رمیل ده‌ستده‌كه‌وێت.
سعودییه‌كان به‌های كۆمپانیاكه‌ به‌ دوو تریلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات هه‌وڵدرا كۆمپانیاكه‌ پشكدار بكرێت‌و رێژه‌ی ٥%ی بفرۆشرێ.

ئارامكۆ كه‌ به‌ كۆمپانیای نیشتمانی سعودیه‌ ناسراوه‌، ئێستا قه‌واڵه‌ ده‌فرۆشێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ ته‌واو  بكات كه‌ ٧٠% سه‌بیك پیترۆكیمیایی بكڕێ. ئارامكۆ زۆربه‌ی پاره‌كه‌ی به‌ نه‌ختی ده‌دات ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ قیست تاساڵی ٢٠٢١ ده‌خایه‌نێ‌و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار سودیشی ده‌چێته‌ سه‌ر. ئارامكۆ خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای وزه‌ له‌ جیهاندا، كڕینی سه‌بیك یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌.

ئارامكۆ، له‌ ڕیزبه‌ندی هه‌ردوو كۆمپانیای “مودیزو فیچ” پله‌ی پێنجه‌می وه‌رگرتوه‌، هه‌ردوو كۆمپانیا ده‌ڵێن پله‌ی ئارامكۆ زۆر به‌رزتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر له‌ ژێر فشاری حكومه‌تی سعودیه‌دا نه‌بوایه‌.

 بۆندی ئارامكۆ، ریسكی له‌سه‌ره‌ ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ موشه‌ك بنرێ به‌ویستگه‌كانیه‌وه‌  به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانەوە پشتیوانی ده‌كرێن. له‌گه‌ڵ ڕیسكی پێشنیازی ئه‌مریكا بۆ یاسای دژه‌ متمانه‌ به‌ ئۆپیك، شه‌ڕی دژه‌ گوڕینی كه‌شوهه‌واو ترسی شكاندنی ئه‌و متمانه‌یەی له‌ نێوان دراوی سعودیه‌و دراوی ئه‌مریكادا هه‌یه‌. 

هه‌روه‌ها ئارامكۆ چه‌ند جارێك هێرشی ئه‌لیكترۆنیی كراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌مانه‌ هه‌موویان په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ كڕینی پشكه‌كانی ئارامكۆوه‌. كۆمپانیاكه‌ هه‌میشه‌ پشتی به‌نرخی به‌رز به‌ستووه‌، ساڵی ٢٠١٦  كه‌ نه‌وتی برێنت دابه‌زی بۆ ٤٥ دۆلار‌و ئۆپیك به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌مكرده‌وه‌، ئارامكۆ زۆر هه‌وڵیدا ته‌نیا بتوانێ داهاتێكی ده‌ستبكه‌وێت كه‌ خه‌رجیه‌كان ده‌ربهێنێتەوە.

 ئارامكۆ هه‌موو داهاتی ٣٥٦ملیار دۆلار بووه‌ لە ساڵی ٢٠١٨ هەروەها ١٠٢ ملیار دۆلار باجیشداوه‌ به‌ حكومه‌ت. قازانجه‌كه‌ی ١١١ ملیار دۆلار بووه‌، پاره‌ی نه‌ختی سه‌ربه‌ست ٨٦ ملیار دۆلاره‌‌و ٥٨ دۆلار به‌شی قازانجی  پشكه‌كان بووه‌ بۆ حكومه‌تی سعودیه‌، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ ئارامكۆ ده‌توانێ به‌جۆرێك قازانج بكات كه‌ هیچ كۆمپانیایه‌كی تر  نه‌توانێت به‌و شێوه‌یه‌ قازانجی ده‌ستبكه‌وێت.