بلومبێرگ لەسەر دیارنەمانی 9 ملیار دۆلار پرسیار لە بانکی ناوەندیی تورکیا دەکات


بانکی ناوەندی تورکیا لە سەرەتای مانگی مارتەوە کارەکانی بە ١٣ ملیار دۆلار پارەوە دەست پێکردووە بەڵام لە ١٢ نیساندا ئەو ڕێژەیە بووە بە ٣،٥ ملیار دۆلار و کەس نازانێت ئەو ٩ ملیۆن دۆلارەی کە کەمی کردووە لە چیدا خەرج کراوە و چی لێ هاتووە؟

لە وەڵامی ڕۆژنامەکەدا کە پرسیارکراوە پارەکە لە کوێیە وتویانە نازانین، بانکی ناوەندی بە وردی نازانێت پارەکە لە چیدا خەرج کراوە هەندێک ئەگەر دەخاتە ئاراوە و دەڵێت کە ئەو پارەیە لە وزە و خەرجی سوتەمەنیدا خەرج کراوە، کە ئەم بڕە پارە زۆرەش بەو شێوەیە خەرج کردنی جێگەی باوەڕ نییە.

بلومێرگ باس لەوە دەکات کە بانکی ناوەندی ئەو بڕە پارەیەی بە مەبەستی لە بەرزکردنەوەی بەهای لیرەدا بەکار هێناوە، بەڵام بانکی ناوەندی ئەم بانگەشانەی بلومێرانگ ڕەت دەکاتەوە، بەپێی زانیاری بانکەکە کۆتاجار کە بانکی ناوەندی دەستێوەردانی کردبێت ٢٣ کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بووە.

بەپێی زانیاریەکانی وتارەکە بلومێرانگ بانکەکە لە ڕێگەی وەبەرهێنەرەکانەوە دەستێوەردانی کردووە.

هەروەها ڕۆژنامەکە باسی لەوە کرد کە چەند وەبەرهێنەرێک لەژێر ناوی خۆیاندا نا شەفافیەتی بانکەکەیان شاردووەتەوە بەڵام بابەتی سەرەکی دۆخەکە بەردەوامبونی دابەزینی بەهای لیرەیە لە بۆرسەی جیهانیدا و بانکی ناوەندیش هەوڵ دەدات هاوسەنگی دروست بکات.