كونسڵخانەی ئێران لە سلێمانی نووسینگە و كۆمپانیا گەشتیارییەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە بۆ ماوەیەكی كاتی و نادیار پێدانی ڤیزای سێ مانگی و شەش مانگی راگرتووە.
لە ماوەی رابردوودا ھەردوو حكوومەتی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە ڤیزا لەنێوان ھەردوو وڵات بۆ ھاتووچۆی گەشتیاران و ھاووڵاتیانی ھەردوولا بێ بەرامبەر بێت، كە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیشی دەگرتەوە، بەڵام پاش ئەو بڕیارە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی نووسینگە و كۆمپانیا گەشتیارییەكانی ئاگادار كردووەتەوە، كە بۆ ماوەیەكی كاتی پێدانی ڤیزای سێ مانگی و شەش مانگی راگرتووە.
سەعدوڵامەسعودیان، سەركونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی رایگەیاند:” ھۆكاری راگیرانی ڤیزا ئەوەیە كە ئێمە چاوەڕێی بۆچوونی عێراقین تا رای خۆیان لەسەر ئەوە دەربڕن، كە ئایا جگە لە ڤیزای گەشتیاری ڤیزاكانی دیكەش بێ بەرامبەر دەبن؟، پێویستە بە زووترین كات ئەو بابەتە لەگەڵ عێراق یەكلا بكەینەوە.” وەك كوردستان 24 بڵاویكردووەتەوە.