ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیادن، “کارکردن لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بەردەوامە و لەئێستادا کار لەسەر هۆڵەکانی پێشوازیکردن و بەڕێکردن دەکرێت”.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بورهانی عاسی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجوومەنەکەیان لەسەر دواهەمین پێشهاتەکانی کارکردن کۆبووەتەوە و هۆکارەکانی دواخرانی کردنەوەی فرۆکەخانەکە خراوەتەڕوو.
شایەنی باسە عاسی وتی، “گۆڕەپانی نیشتنەوە و هەڵفرینی فرۆکە ئامادەیە بۆ کارکردن و بە راداری تایبەتی بۆ دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کار بەردەوامە لە گۆڵی پێشوازیکردن و بەڕێکردن”.
هاوکات ئەو ئەندامە وتیشی، “هۆکاری سەرەک بۆ دواخرانی کردنەوەی فرۆکەخانەکە بۆ بارودۆخی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە و بڕیار وایە دوای وەرگرتنی مۆڵەتە فەرمییەکان، لە کۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ فرۆکەخانەکە بەڕووی گەشتەکەن بکرێتەوە ”
پێشووتر پارێزگاری کەرکوک جەختی لە تەواوکردنی فرۆکەخانەکە کردبووەوە و ئاماژەی بە گرنگیی دابوو، چاوەرێ دەکرێت فرۆکەخانەی کەرکوک خزمەتگوزاری بە ٣ ملیۆن هاووڵاتی ببەخشێت هەریەکە لە دانیشتووانانی پارێزگای سەلاحەدین و دیالە و باشووری مووسڵ.
فرۆکەخانەی مووسڵ لە کابینەی حەیدەر عەبادی بڕیاری لەسەردرا لە فرۆکەی سەربازییەوە بۆ فرۆکەی مەدەنی بگۆڕدرێت.