وه‌زیری پلاندانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌كابینه‌كه‌ی (هیشام قه‌ندیل) سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر ئاشكرایكرد، حكومه‌تی قه‌ته‌ر له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه بۆ هاوكاریكردنی میسر له‌ڕزگاربوونی له‌و ته‌نگژه ئابورییه، كه له‌دوای شۆڕشی (25) یه‌نایه‌ر میسر تێیكه‌وتووه.
(ئه‌شره‌ف ئه‌لعه‌ره‌بی) له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر به‌سه‌ردانێك له‌وڵاتی قه‌ته‌ره، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه په‌ره‌پێدانی لایه‌نی ئابوری هه‌ردوو وڵاته.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسییه‌ی كه میسری پێداتێده‌په‌ڕێت، پێشبینیده‌كرێت تاساڵی (2015) كورت هێنانی بودجه بۆ زیاتر له (19) ملیار دۆلار به‌رزببێته‌وه.
وتیشی:”بۆڕێگریكرتن له‌و كورتهێنانه پێویسته ڕێوشوێنی خێرا‌و گرنگ بگرینه‌به‌ر، به‌تایبه‌ت بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری، به‌وه‌ش قه‌ته‌ر به‌بڕی پێنج ملیار دۆلار هاوكاریی میسری كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و قه‌رزه‌ی بڕیاره سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بیداته میسر، (ئه‌شره‌ف ئه‌لعه‌ره‌بی) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن‌و قۆناغی باش له‌وتووێژه‌كان چوونه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌نێوان حكومه‌تی میسر‌و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، وابڕیاره ئه‌و سندوقه بڕی چوار ملیار‌و (800) ملیۆن دۆلار به‌قه‌رز بداته میسر.