بانكی رەشید سیستمێكی پێشكەوتووی بانكی جێبەجێ‌ دەكات

بۆ باشتر رایكردنی كارە بانكییەكان  بانكی رەشیدی عیراق بریاریدا سیستمێكی پێشكەوتووی كاری بانكی لەسەرجەم لقەكانیدا بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەوبارەیەشەوە  نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە ئاشكرایكردووە  كە بە گرتنبەری ئەم سیستمە نوێیە دەتوانرێت بەشێوەیەكی خێراتر و ئاسانتر مامەڵە بانكییەكان جێبەجێ‌ بكرێت و ئەم سیستمەش بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای نوێی سەردەم لە زۆربەی بانكە نێودەوڵەتیەكاندا بەكاردەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە  كە بانكی رەشید بۆ جێبەجێكردنی ئەو سیستمە گرێبەستێكی تایبەتی ئەنجامداوەو لەسەرجەم لقەكانیشدا كاری پێ‌ دەكات.

ئاشكراشیكردووە كە ئەم سیستمە پێشكەوتووە دەتوانێت بە ئاستێكی زۆر كاری رۆتینیات كەم بكاتەوەو روودانی هەڵەو كەموكورتیەكانیش بە پشتبەستن بە تەكنەلۆژیای نوێ‌ چارەسەر بكات.