بەمەبەستی دروستکردنی ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و فەرمانگە حکومیەکان سەبارەت بە بەێوەچوونی کارەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کۆبونەوەیەک سازکرا.
نوێنەرانی فەرمانگەی نشینگە و پۆلیسی فریاکەوتن و ھاتوچۆ و کوالێتی کۆنترۆڵ و کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل و گومرک و پۆلیسی چالاکی مەدەنی و قایمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بە فیستیڤاڵی بەھار کۆبونەوە.
یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند “داواکارم لە بەرێزتان ھاوکاری ھەماھەنگی تەواو بکەن سەبارەت بەو چالاکیانەی کە لە بینای پێشانگای نێودەوڵەتی بەرێوەدەچێت بەمەبەستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکی باشتر بە ھاوڵاتیان و ئەو کەسە بیانیانەی سەردانی پێشانگاکە دەکەن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هاولاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌شداری له ڤیسیڤاڵی به‌هار ده‌كه‌ن له لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیه‌وه به‌دواچوون بۆ كوالێتی كاڵا و شتومه‌كانیان كراوه و هه‌وڵده‌ده‌ین به گونجاوترین نرخ كاڵا و شتومه‌كان بگاته ده‌ستی كڕیاران”.
لە کۆبونەوەکەدا لە نزیکەوە گفتوگۆ کرا و سەرنج و تێبینیەکانی بەشداربوان ئاڵوگۆڕ کرا، جێگری سه‌رۆكی ژوور ڕاشیگه‌یاند ”ئامانج له ڕێكخستنی ڤیستیڤاڵی به‌هار خزمه‌تكردنه به هاوڵاتیان تاكو بتوانن كاڵا و شتومه‌كانیان له كه‌شێكی ئارام‌دا و به‌نرخێكی گونجاو پێداویستیه‌كانیان بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بكڕن، داواشی له نوێنه‌ری فه‌رمانگه حكومیه‌كان كرد به‌وردی چاودێری كوالێتی كاڵا و شتومه‌كه‌كانی ڤیستیڤاڵه‌كه بكه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له‌هه‌ر جۆره كارێكی ناته‌ندروست”.
دووھەمین فیستیڤاڵی بەھار له به‌رواری ٢٣٤ له‌لایه‌ن كۆمپانیایی ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل، لەژێر چاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، به‌دروشمی به‌هارێك له هه‌رزانی رێکدەخرێت و بۆ ماوه‌ی ١١ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.