به‌به‌شداری نزیكه‌ی 137 كۆمپانیای 13 وڵاتی جیاجیا،سێهه‌مین پێشانگای بیناسازی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌و به‌رهه‌می خۆراكیی له‌سلێمانی كرایه‌وه‌و ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی-یش له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا نه‌بووه.
ئەندازیار بابان حمە سور وتەبێژی پێشانگاکەو ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتی ” پێشانگاكه به‌چاودێری پارێزگاری سلێمانی‌و ئاماده‌كاریی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، له‌بینای پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی/ ناوچه‌ی تاسڵوجه، كرایه‌وه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه، پیشهسازیو كشتوكاڵی عێراق به‌شداری تێدا دهكهنو زۆربه‌ی كۆمپانیاكانیش یه‌كه‌مین جاریانه به‌شداری ده‌كه‌ن كه پێكدێن له‌كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا، پۆڵندا، ئه‌ڵمانیا، توركیا، سعودیه، ئیمارات، سریلانكا، هندستان، میسر، ماڵتا، ئه‌رده‌ن، سوید، پرتوغالو چه‌ندین وڵاتی دیكه.
وتیشی” ئه‌م پێشانگایه له‌بواری بیناسازی‌و كه‌ره‌سته‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیاتنانی ژێرخانی ئابوری پێكدێت‌و بۆماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی ناساندنی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان‌و كۆمپانیا بیانیهكانو دروسكردنی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌نێوانیاندا بۆ پرۆژه‌و كاری هاوبه‌شی وهبهرهێنانو ئاوه‌دانكردنه‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، سیروان محه‌مه‌د، راگه‌یاند، ” ئێمه ره‌زامه‌ندیمان نه‌دا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه، له‌به‌ئه‌وه‌ی هۆڵی پێشانگاكه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت، چونكە دهمانوسیت به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر‌و باشتر پێشانگاكه بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام وه‌زیری بارزگارنی توركیا داوای له‌وه‌زیری بازرگانی هه‌رێم كردووه كه ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌و پێشانگایه بكاته‌وه، بۆیه پاش ره‌زامه‌ندی پارێزگای سلێمانی پێشانگاكه كرایه‌وه”.