کونسوڵی تایوان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات


بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان و زیاتركردنی کاری بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کونسوڵی تایوان له‌ دوبه‌ی, سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند ”داواكارین كۆمپانیا تایوانیه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن كارگه‌كانیان لێره‌ دروستبكه‌ن، چونكه‌ خاك و سروشتی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی، بازاڕی عێراق زۆر گه‌وره‌یه‌ و ساڵانه‌ به‌ به‌های ٤٠ ملیار دۆلار كاڵاو كه‌ل و په‌ل هاورده‌ ده‌كات”.

راشیگه‌یاند ”داواكارین ئاسانكاری بۆ ئه‌و بازرگان و خاوه‌نكارانه‌ بكرێته‌ كه‌ پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیه‌وه‌ سه‌ردانتان ده‌كه‌ن، ڤیزای ساڵێكیان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی نێوانمان گه‌شه‌كردنی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”تایوان وڵاتێكی پێشكه‌تووه‌ له‌ بواره‌كانی ته‌كه‌نلۆژیا و كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبیلدا، خۆشحاڵ ده‌بین به‌ به‌شداری كردنی كۆمپانیا تایوانیه‌كان له‌ پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كه‌ ساڵانه‌ ده‌كرێته‌وه‌”.

لای خۆشیه‌وه‌ هودی وانگ كونسوڵی تایوان له‌ دوبه‌ی رایگه‌یاند ”ساڵانە گەورەترین پێشەنگای ته‌كنه‌لۆژی و کەرەستەکانی ئۆتۆمبیل لە تایوان دەکرێتەوە خۆشحاڵ دەبین وەفدێکی گەورە لە بازرگانان و خاوەنکارانی سلێمانی بە سەرۆکایەتی سیروان محەمەد سەردانی تایوان بکات ئێمە ئاسان کراێ تەواوتان بۆ دەکەین ھەوڵدەدەین جەندین پرۆتۆکۆڵی کاركردنی ھاوبەش واژوو بکەین، دەتوانین چەندین سێمنار و کۆبونەوەتان بۆ رێکبخەین تاکو بتوانن لە نزیکەوە ھانی کۆمپانیاکانی تایوان بدەن بێنە كوردستان و وەبەرھێنان بکەن”.