بانکی ناوەندی ئێرانی پێشنیاری هەمواری سیستمی دارایی وڵاتی خستوەتەڕوو کە لە پێشنیارەکەدا 4 سفری سەر دراوەکەی لادەبات و دراوێکی نوێ چاپ دەکات.
لیژنەی ئابوری ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران دیراسەی پێشنیارەکەی کردوە و کە 10 هەزار ریالی ئێستای ئەو وڵاتە بگۆڕێت بە 100 ریاکی نوێ و ببێتە دراوی نوێی ئێران.
بانکەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە گۆڕینی دراوەکە ماوەی 24 مانگی پێدەچێت و دراوە کۆنەکە دەگۆڕدرێت بە دراوی نوێ.
ئێران ئامانجی لەم هەنگاوە ئەوەیە کە ئاڵوگۆڕی دراو و پارەدان ئاسانتر دەبێت و تێچووی چاپکردنی پارەکانیش کەمتر دەبێت و بەهای دراوەکەش بەرامبەر دراوە نێودەوڵەتییەکاندا ئاسانتر دیاردەبێت.