وه‌زاره‌تی كاره‌با : پۆرتاڵی خزمەتی گشتی بۆ كارئاسانى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان راگه‌یاند

وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت بەمەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ ھاوڵاتیان لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پۆرتاڵێکی خزمەتی ئەلیکترۆنی بەگەڕخست، تا ھاوڵاتیان بەر لەوەی سەردانی فەرمانگەیەک بکەن بۆ ھەر کارێکی فەرمی پێشوەختە مەرجەکان و بەڵگەنامەی پێویست و ھەنگاوەکان و بڕی تێچوونی و کاتی پێویست بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکە بزانێت.

وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەش دەکات کە پێویستە ھاووڵاتی سەردانی ئەم لینکە بکات ( services.gov.krd )، ئەو فەرمانگە و وەزارەتە بدۆزێتەوە زانیاری پێویست لەسەر مامەڵەکەی وەربگرێت 

راشیدەگەیەنن ، پرۆرتاڵی خزمەت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی دڵنیایی جۆری سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و ھەنگاوێکی گرنگە بۆ حکومەتی ئەلەکترۆنی و خێرا بەڕێکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان.