ئایفۆنى نوێ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بێت

كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه‌ له‌ مۆبایلی ئایفۆن 11دا تایبه‌تمه‌ندی هه‌ستی بۆنكردن زیادبكات، ئامانج له‌مكاره‌شی بۆ پاراستنی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌یه‌تی له‌هه‌ر مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی.

رۆژنامه‌ی (زه‌ سه‌ن)ی به‌ریتانی ئاشكرایكرد، كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی له‌ به‌رهمهێنانی رۆتینی ده‌رده‌چێت و له‌ مۆبایلی (ئایفۆن 11)دا تایبه‌تمه‌ندی هه‌ستی بۆنكردن زیاد ده‌كات، كه‌ وابڕیاره‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌ ره‌سمی به‌رهمهێنانی رابگه‌یه‌نێت.

داهێنانه‌كه‌ی ئه‌پڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆبایلی (ئایفۆن 11) سیستمێكی تێدا جێگیرده‌كرێت، كه‌ هه‌ست به‌ مادده‌ كیمیاییه‌كانی ناو هه‌وا ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌وه‌یه‌ هه‌ست به‌ بۆنی ده‌م و بۆنه‌ ناخۆشه‌كانی تریش بكات.

ئامانج له‌ زیادكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایفۆنی نوێ بتوانێت هه‌موو مادده‌ مه‌ترسیداره‌كانی ناو هه‌وا ئاشكرابكات، كه‌ مه‌ترسیدارن و مرۆڤ توشی ژه‌هراویبوون ده‌كه‌ن.

به‌ زیادكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌، ئه‌وا مۆبایلی (ئایفۆن 11) ده‌بێته‌ ئامێرێك كه‌ زیاتره‌ له‌ مۆبایلێكی زیره‌ك، به‌ڵكو ده‌بێته‌ ئامێرێك كه‌ مادده‌ ژه‌هراوییه‌كان ئاشكراده‌كات و ده‌بێته‌ تاقیگه‌یه‌ك.

له‌ ماوه‌كانی رابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ هاوینی 2019دا مۆبایلی (ئایفۆن 11) ده‌رده‌كات، به‌ڵام تائێستا كۆمپانیاكه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراست كردۆته‌وه‌و ره‌تیشی نه‌كردۆته‌وه‌.

پێده‌چێت مۆبایله‌ نوێیه‌كانی ئه‌پڵ نرخیان هه‌رزانتر بێت له‌ نه‌وه‌كانی پێشخۆی، چونكه‌ كۆمپانیا ئه‌مریكيیه‌كه‌ ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێگیرا له‌سه‌ر گرانی مۆبایله‌كه‌كانی به‌تایبه‌ت له‌ جۆره‌كانی (X) و (XS).