ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاركردن به دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه، له نێویاندا دراوی بیتکۆین، کە دراوێکی ژمارەیی یان گریمانەییە لە ساڵی 2008 لەلایەن کەسێک بە ناوی “ساتۆشی ناکامۆتۆ” دروست کرا، دوور لە سیاسەتی بانکە ناوەندییەکان و حکومەتەکان خراوەتەڕوو، بە یەکەمین دراوی لامەرکەزی دادەنرێت بۆ خۆلادان لە چاودێری و یاساکان.
نرخی ھەر بیتکۆینێک لەساڵی 2009 کەمتر لە یەک سەنت بوو، بەڵام تا کۆتایی ساڵی 2017 بۆ ئاستەکانی نزیک 20 هەزار دۆلار بەرز بووەوە. پسپۆڕ و شاره‌زایانی دراوی و بانكی له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی كاركردن به‌و جۆره دراوانه هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی ولاتانی دیكه‌ی جیهانی به باش نازانن. یادگار سدیق شاره‌زای بازاره داراییه‌كانه و ده‌ڵێت: له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كۆمپانیایه‌ك هه‌ن كاریان كڕین و فرۆشتنی ئه‌و دراوانه‌یه واتا ته‌نیا نێوه‌ندگیری ده‌كه‌ن.
چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ش هه‌ن كه كار به هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زینی نرخی دراوه‌كه ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی ئۆنلاین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌كاری ده‌هێنن. له عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان كاركردن به‌و دراوه قه‌ده‌غه‌یه له‌باره‌ی كارپێكردنی خه‌ڵك به‌و دراوه یادگار سدیق ده‌ڵێت: خه‌ڵكێكی زۆر له بازرگان و سه‌رمایه‌داران كاری پێده‌كه‌ن به‌ڵام ئێستا كه نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نهكارو دابه‌زی ئه‌مه وایكردووه خه‌ڵكێكی زۆر له مامه‌ڵه‌كردن به‌و دراوانه بكشێنه‌وه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌گه‌ر رێسا و یاسا نه‌بێت ئه‌وا كۆمپانیاكان فێڵ له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی دراوه‌كه شارهزایهكهی بازاڕی دراو ده‌ڵێت: به‌شێك له هاوڵاتیان دراوی ئه‌لیكترۆنی بۆ كڕین و فرۆشتنی جه‌سته‌ی مرۆڤ و مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ندین كاری دیكه‌ی مه‌ترسیدار و نایاسیایی به‌كار ده‌هێنن. بۆیه بانكی ناوه‌ندی عێڕاق كاركردنی به دراوه ئه‌لكترۆنییه‌كان قه‌ده‌غه كردووه و وه‌ك ساخته‌كردنی دراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات. ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
كاردۆ كه‌مال شاره‌زایی بازاڕه داراییه‌كانی جیهان و كوردستان ده‌ڵێت: له بنه‌ڕه‌تدا كار‌كر‌ن به دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ قازانج نییه بۆ ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ی پاره‌یه به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ی كاری پێده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ قازانجه كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. كاردۆ كه‌مال كارپێكردنی ئه‌و دراوه به باش ده‌زانێت چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت ئاڵوگۆڕی ڕاسته‌وخۆی نێوان دوو كه‌سه به‌بێ كه‌سی سێیه‌م كه نووسینگه‌یه‌ك یان بانكێكه.
شارهزایهكهی بازاڕه داراییه‌كان ده‌شڵێت: به‌شێك له دراوه‌كان له داهاتوو ده‌توانن جێگه‌ی دراوی كاخه‌ز و ئاسن بگرنه‌وه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به دروستی كاریان پێده‌كرێت.
له هه‌مووان له‌پێشتر بیتكۆین كاشه كه پێم وایه له‌داهاتوودا سوودی زۆری ده‌بێت. گرنگترین تایبتمەندیەکانی بیتکۆین، بریتین لە:
یەکەم: دروستکردنی کۆینەکانە سنووردارە، لە 21 ملیۆن بیتکۆین تێپەڕ ناکات، ئەمەش هۆیەکی گرنگە بۆ راگرتنی بەھای دراوەکە و پاڵپشتیکردنی، ژمارەی بیتکۆینە دروستکراوەکان تا 15ی کانوونی یەکەمی 2017 گەیشتە 16,743,400 بیتکۆین.
دووەم: لەژێر چاودێری ھیچ کەس و لایەنێکدا نییە.
سێیەم: کۆینەکە لەسەر سیستەمی بلۆک چەین کار دەکات.
چوارەم: ھەر کۆینێک بۆ 100 ملیۆن ساتۆشی دابەش دەبێت، ئەمەش دەرفەتی بە بەکارھێنەران و مامەڵەکارەکان رەخساندووە کەمتر لە یەک بیتکۆین مامەڵە بە دراوەکە بکەن.
پێنجەم: نەتوانراوە هاک بکرێت و هاک ناکرێت.
شەشەم: کرێ و کاتی گواستنەوەی زۆر کەمە و، پێوستی بە لایەنی سێیەم نییە.
حەوتەم: ساختە ناکرێت، کە گرفتی گەورەی زۆربەی دراوە ئاساییەکانیترە.
هەشتەم: دەرکردنیان پێویستی بە بانکە ناوەندییەکان نییە بۆ بڵاوکردنەوەی، ئەو ماینەرانەی کاری بیرکاری بلۆکچەین دەکەن، ھەموو کەسێک دەتوانێت ببێتە خاوەنیان، چونکە کۆنیەکان لە بنەڕەتدا لەلایەن خەڵکەوە دروست کراوەو پشت بە کۆمپیوتەر دەبەستێت.
نۆیەم: بیتکۆین ناوی کەسی بەکاربەر ئاشکرا ناکات وەک دروستکەری کۆینەکە نە ناسراوە، بۆیە زیاتر لەلایەن ئەو کەسانە بەکاردێ کە دەیانەوێ خۆیان لە باج دان بدزنەوەو وەک رێگەیەک بۆ شووشتنەوەی پارەو پێدانی بەهای مامەڵە نایاساییەکان بەکاری بھێنن.