پسپۆڕانى ئابووری ئاماژه بهوه دهكهن، كه ناكۆكی سیاسییهكانى عیراق زیانى به چوار ههزار پرۆژهى ئابووریی گرنگ له عیراق گهیاندووه. ئهوهش دهخهنهڕوو، “ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان لە ئاست دانانی یاسای ئابووری نەزۆکە”.
باسم جەمیل، پسپۆری ئابووری دهڵێت “لە نێو هەموو پرۆژە ئابووری و ستراتیژییەکاندا بایەخێکی کەم بە کەرتی نەوت دەدرێت، زۆربەی پرۆژەکان راگیراون، ئەمانەش هۆکارن بۆ ئەوەی گەشەسەندنێکی راستەقینەی ئابووری لە عێراق نهبینین”.
راغب رەزا، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کاری عێراقی پێیوایە “پرۆژەی کشتوکاڵی و پیشەسازی بە رێژەی ٩٠% لە کار کەوتووە، بە هۆی بەگهڕنەخستنی ئەو یاسا ئابوورییانەی دەبنە هۆی چالاکبوونی ئەو کەرتانە”.
ئهوهش دهخاتهڕوو، تا ئێستاش کار بە یاساکانی رژێمی پێشوو دەکرێت، “ئەمەش یەکانگیر نابێت لەگەڵ ئەو کرانەوەی عێراق بە خۆیەوە بینیویهتی بەرەو جیهانی دەرەوە”.
سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کاری عێراقی دەشڵێت “ناکۆکییە سیاسییەکان و بەرژەوەندی تاکە کەسی وایکردووە کە بازاڕەکان لە یەک ئاستدا بمێننەوە، هەروەها کار بەو یاسایانەش نەکرێت کە پەرلەمان بەم دواییە بڕیاری لەسەر داوە، هاوکات نزیکەی چوار هەزار پرۆژەى ئابووری گرنگ پەکی کەوتووە”.
گوتیشی: “پۆل بریمەر، حاکمى مەدەنی عێراق رۆڵێکی نەرێنی هەبوو لەسەر داتەپاندنی ئابووری عێراق، بەوەی رێگەی دا بە هاتنە ناوەوەی جۆرەها کەلوپەلی خراپ بێ هیچ سانسۆر و چاودێرییەک”.
عەبدولموعتی ئەلخەفاف، پسپۆری ئابووری باوەڕی وایە بەشێکی زۆری بوودجەی عێراق بۆ لایەنی بەکاربردن دەڕوات و گووتی “ستراتیژیەتی بەکاربردن لە عێراق وایکردووە کە بە رێژەی ٦٠% تەرخان بکرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران”.
باسم جەمیل، پسپۆری ئابووری دەڵێت “لە نێو هەموو پرۆژە ئابووریی و ستراتیژییەکان تەنها بایەخێکی کەم بە کەرتی نەوت دەدرێت، زۆربەی پرۆژەکان راگیراون، ئەمانەش هۆکارن بۆ ئەوەی گەشەسەندنێکی راستەقینەی ئابووری لە عێراق نەبینین، هاوکات ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان لە ئاست دانانی یاسای ئابووری نەزۆکە”.
سەلمان موسەوی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بۆ ناکۆکییە سیاسییەکان دەکات و دەڵێت ”پەسەند نەکردنی هەندێك یاسا بۆ ژێرخانی ئابووری و سەندنی باج کە دەبنە هۆی گەشەی ئابووری و چارەسەری بێکاری دەکات، چونکە لە ئێستادا رێژەی بێکاری گەیشتووەتە ٢٤%، سەرباری هەموو ئەوانەش ناکۆکییە سیاسییەکان زۆر پرۆژەی گرنگی راگرتووە، کە دەبنە هۆی بەرەوپێشچوونی ئابووری عێراق”.
ئەندامهكهی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق داواکارە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پەرلەمان هاوکاریی یەکتر بکەن، نەک بە پێچەوانەوە کار بکەن و دەڵێت “ناکۆکییەکان گەیشتووەتە نێو حکومەت، ئەمەش لە رێگەی پەکخستنی کاری هەندێ لە وەزارەتەکان کە کار بە رێنووسی ئەو پرۆژانە ناکەن، کە پەرلەمان بڕیاری لە سەر دەدات، کە دەبنە هۆی ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی پارێزراو بێت و بایەخ بە پیشەسازی بدرێت”.
و: هەڵۆ خەلیل