کۆمپانیای مایکرۆسۆفت فڕۆکەیەکی هەڵگری مووشەکی گەورە تاقیدەکاتەوە

بۆڵ ئەڵان دامەزرێنەرێکی مایکرۆسۆفت لەسەر تویتەر وێنەی فرۆکەیەکی نائاسایی زۆر گەورەی بڵاوکردۆتەوە و ناوی لێناوە “ڕۆک”، وەک دەڵێت یەکەم تاقیکردنەوەی فڕینی ئەنجامدا.

فڕۆکەی “ڕۆک” لەلایەن کۆمپانیای Stratolaunch Systems سەربەر کۆمپانیای Allen دروستکراوە، 6 ماشێن لەخۆدەگرێت و لەسەر 28 تایە دەوەستێت، 2 بۆدی هەیە.

درێژی باڵەکەی 117 مەترە، بەدڕێژترین دادەنرێت. کێشی 227 تەنە، درێژی بۆدی فڕۆکەکە 72.5 مەترە، بەرزیی 15.2 مەترە.

ئەلان لە چریوەکەیدا لەتویتەر دەڵێت ” فرۆکەکە یەکەم تاقیکردنەوەی فڕینی لەسەر کرا و هەروەها تاقیکردنەوەی هەڵگرتنی مووشەک لەسەر دەکرێت”.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ستراتۆلاونت سیستەمز (جان فلۆید) ووتی ” لەچەند هەفتەوە مانگی داهاتوودا لە فڕۆکەخانەی(مۆهاڤی) ئاسمانی و واڵایی تاقیکردنەوەی زیاتر ئەنجامدەدەین ، ئەم فڕۆکەیە بێوێنەیە، بۆیە لەکاتی تاقیکردنەوەدا زۆر بەوردیی جاودێری دەکەین و بەرلەهەمووشتێک ڕەچاوی سەلامەتی فڕۆکەوانەکان و کارمەندانی خۆمان دەکەین”.

کێشی فرۆکەکە بە زۆرترین بارەوە لەوانیە بگاتە 589 تەن، کۆمپانیاکە دەڵێت سەرەتا فڕۆکەکە یەکەم مووشەکی “زۆر گەورە” هەڵدەگرێت، دواتر دەتوانێت بەیەک فڕین 3 مووشک هەڵگرێت.