دووەم کۆڕبەندی ئابووریی دهۆک ساز دەکرێت و تێیدا گەشەی ئابووریی و کێشەکانی بەردەمی، تاوتوێ دەکرێن.
دووەم کۆڕبەندی ئابووری دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە 15-4-2019 لە دهۆک ساز دەکرێت و تێیدا چەند پانێڵێک پێشکەش دەکرێن، کە رەوشی ئابووریی هەرێمی کوردستان، گەشەی ئابووری، کۆشپ و تەگەرەکانی بەردەم گەشەی ئابووری، دەخەنە بەر باس.
ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک ڕاگەیاندووە، ژمارەیەکی بەرچاوی نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان (دهۆک، هەولێر و سلێمانی) بەشداری دەکەن.
ئەیاد حەسەن پێی وایە ئابووریی هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت دوای یەکخستنی پێناسی گومرگیی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتکردنی مووچە.