ڤەنزوێلا دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین؛ لەجیاتی کڕین بە پارە شتومەک ئاڵوگۆڕدەکرێت

شەڕی دەسەڵات لە نێوان سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن و مادۆرۆی سەرۆکدا بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیان لەڕووی ئابوریەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدان، بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە هاوڵاتیان لە بازاڕەکاندا لەجێی شت کڕین بە پارە، شتومەک دەگۆڕنەوە.

بەهۆی دۆخی خراپی سیاسی و بەرێوەبردنەوە بەهای بۆلیڤیار کە دراوی ڤەنزوێلایە بەشێوەیەیەکی بەرچاو بەهای نەماوە و زۆرینەی هاوڵاتیانیش پارەیان نییە، ناچار دەبن هەرشتێک لە ماڵەکانیاندا هەیە دەیبەن بۆ ئەوەی لە بازاڕدا بە ئارد و شیر و نان و برینج بیگۆڕنەوە.

گەورەترین بازاڕی شت گۆڕینەوەش لە شاری پۆرتۆ لاکروسە کە شارێکە دەکەوێتە کەناری دەریاوە و هاوڵاتیان لە بازاڕی ئەو شارەدا ماسی بە ڕۆن و شیر و برنج دەگۆڕنەوە.

ئەم بازاڕە گۆڕانکاری زۆری تیادا دەکریت یەکێک لە ماسیگرەکان کە ناوی بودیس مارتینێزە ڕایگەیاند کە کە ماسیەک لە جۆری ساردالی کە کێشی ٢٤ کیلۆ بووە گۆڕیویەتیەوە بە پاکەتێک شیر. بە مەبەستی خواردن. تەنانەت مارتینێس باس لەوە دەکات دەرمانی ئەنتیبایۆتیکی بە ئارد و مەعکەرۆنی کڕیووە.

یەکێک لە کڕیارەکان بە ناوی یومەیرا هێرێرا ڕایگەیاند ئەوەندە پارەکەمان بەهای لەدەستداوە هەر ڕۆژە و بەشێوەیەک هەوڵی مانەوە لە ژیاندا دەدەین.