وەزیری ناوخۆی ئێران زیانی لافاوەکانی وڵاتەکەی بە نزیکەی ٨ ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت

 وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، زیانی لافاوەکان كە ٢٥ پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە، بە حەوت ملیار و ٦١٩ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی بە مەبەستی پێدانی زانیاری لەبارەی زیانی لافاوەکان بە پەرلەمانتاران، بەشدارییكرد لە دانیشتنی گشتیی پەرلەمانی ئێراندا.

هاوکات ناوبراو راشیگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو بارانە بەهێزەی ماوەی مانگێكە ئێرانی گرتووەتەوە ٢٥ پارێزگا و چوار هەزار و ٤٠٠ گوند كاریگەریی لافاویان بەركەوتووە و زیانەكانیان بەبڕی حەوت ملیار و ٦١٩ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

شایەنی باسە لەسەرتاسەری ئێراندا جگە لە زیانی ماددی، ٧٦ كەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.