ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابوری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریدا، له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی دراوی ساخته له‌بازاڕه‌كانی عێراق‌و داوای له‌لایه‌نه ئه‌منییه‌كان كرد، ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دیارده‌یه ببنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه له‌زاری (عامر فائز) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیناری ساخته به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌بازاڕه‌كاندا به‌دیده‌كرێت، به‌تایبه‌تی (پێنج) ههزاریو (ده) هه‌زار دیناری، وتیشی:”ئه‌و دیارده‌یه هه‌ڕه‌شه له‌ئابوری نیشتمانی وڵات ده‌كات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئابوری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوای له‌بانكی ناوه‌ندی عێراق‌و لایهنهپهیوهندیدارهكانكرد، ڕێوشوێنی پێویست بگرنهبهرو كۆتایی به‌دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیناری ساخته بهێنن.