له‌ سلێمانى له‌باره‌ى دروستبوونى كێشه‌ى بێ ئاوى هۆشدارى ده‌درێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاره‌وانی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى دروستبوونى كێشه‌ى بێ ئاوى له‌ هاوینى ئه‌مساڵدا، هۆشداری ده‌دات.

له‌ نوسراوێكدا “محه‌مه‌د ره‌سوڵ” سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاره‌وانی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌ كراوه‌، له‌ ئه‌نجامى به‌دواداچوونێكیدا له‌باره‌ى ئاوى سلێمانییه‌وه‌ مه‌ترسى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ هاوینى ئه‌مساڵدا شاره‌كه‌ رووبه‌ڕووى گرفتى بێ ئاوى ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌، هێڵى دووى پڕۆژه‌ى ئاوى دووكان – سلێمانى كه‌ له‌ چوار وێستگه‌ی سه‌ره‌كی “تاسڵوجه‌، كۆته‌ڵ، پیرقوربان و قه‌شقۆڵی” پێكدێت، له‌ ئێستادا له‌ كۆی 56 په‌مپ، ته‌نها 26 یان كارده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى نوسراوه‌كه‌یه‌؛