ئەمرۆ سەعات یەكی پاش نیوەرۆ كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرێوەدەچێت بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرۆژەیاسای گرنگ.
بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە بەپێی بەرنامەی كاری كۆبونەوەكە گفتوگۆدەگرێت لەسەر پرۆژەیاسای پەیوەندییەكان و زانیارییەكان لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی و پرۆژەیاسای دەستەی پیشەسازی جەنگی.
هەر لەو كۆبونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆ دەكرێت لەسەر راپۆرت و پرۆژەیاسای تاوانی ئەلیكترۆنی و تاوتوێكردنی پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارەی 72ی دەستبەسەراگرتنی موڵكە گواستراوە و نەگوازراوەكانی دارودەستەكەی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو و ژمارەیەك پرۆژەیاسای دیكە.