دووەمین کۆڕبەندی بازرگانی و ئابووریی تورکیا – هەولێر ساز دەکرێت


لەسەر بانگهێشتی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر، سێ دامەزراوەی ئابووری و ئازرگانیی تورکیا، لە هەولێر، بەشداری لە دووەمین کۆڕبەندی بازرگانی و ئابووریی تورکیا – هەولێر دەکەن.

کۆمەڵەی پیشەسازی و کارسازانی تورکیا – عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە هاکان کاراچای، سەرکونسوڵی تورکیا لە هەولێر، بانگهێشتی سێ دامەزراوەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیی نێو کۆمەڵەکەیانی کردووە، تاوەکوو لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩دا، بەشداری لە دووەمین کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانیی تورکیا – هەولێر بکەن.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە لە کۆڕبەندەکەدا پێگەی بازرگانیی هه‌رێم دەخرێتە بەر باس و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە نزیکەوە چاویان بە بەشداربووان دەکەوێت. جگە لەوەی کۆمپانیا بازرگانی و پیشەسازییەکانی تورکیا لەگەڵ وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەرفەتێکی باشیان بۆ دەڕەخسێت تاوەکوو لە بارەی کاری هاوبەش و گرێبەستی کار، گفتوگۆ بکەن.

بەپێی هەمان ڕاگەیاندراو، ئەو کەسانەی کە بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن، بریتین لە:

– دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر.

– ئەیاد عەبدولحەلیم، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دهۆک.

– سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی

– نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر

– سامان محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر

– سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی کارسازانی کوردستان

– سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان.

– سەرۆکی یەکێتیی هاوردەکار و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان

– سینان چەلەبی، وەزیری دادی هەرێمی کوردستان کە پێشتر وەزیری بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو.

– عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان.