ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی لیره‌ی توركی گه‌یشته نزمترین ئاست له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌مه‌یش به‌هۆی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر پاره‌ی یه‌ده‌گی توركیا كه گه‌یشتووه‌ته كه‌مترین ئاست، به‌وهۆیه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست كردووه و تا ئێسته‌یش هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌نراون، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له كاتی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان پارتی ده‌سه‌ڵاتدار زۆرترین به‌ڵێنی دا.
به گوێره‌ی داتاكان ئه‌مڕۆ لیره‌ی توركی به ڕێژه‌ی 1.2% نرخه‌كه‌ی ڕووی له دابه‌زین كرده‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه هات، كه دراوی بیانی له بانكی ناوه‌ندی توركیا بۆ 27.94 ملیار دۆلار دابه‌زیوه، له كاتێكدا له كۆتایی مانگی ئادار / مارس، ئه‌و بڕه 29 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو.
شرۆڤه‌كارانی ئابووری توركیا ده‌ڵێن، خه‌ڵكی توركیا كاڵاكانیان به دۆلار ده‌كڕنه‌وه، هیچ متمانه‌یه‌كیان به لیره‌ی وڵاته‌كه‌یان نه‌ماوه، گه‌ڕانه‌وه‌ی دراوه‌كه بۆ سه‌رده‌می خۆی كارێكی قورسه و جارێكی تر ئه‌سته‌مه توركیا بیبینن كه ئواشنتن بڕی 181 ملیار دۆلار بخاته بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌وه.
جیومی تریسكا گه‌وره ستراتیجی بازاڕه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان وتی، هیچ هه‌واڵێكی خۆش له‌باره‌ی چاره‌نووسی لیره‌وه نازانم، به‌ڵام دڵنیام به به‌رده‌وامی زۆرترین هه‌واڵی ناخۆش له‌سه‌ری هه‌یه و ده‌بێت.