دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و فراوانكردنی مه‌رزی ته‌مه‌رچیان له‌دیوی وڵاتی ئێران بۆماوه‌یه‌ك جموجۆڵی بازرگانی‌و هاتوچۆ له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران وه‌ستا له‌ئێستادا هاتوچۆ ئاسایی بۆته‌وه .
(مه‌غدید ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگه‌یاند، به هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاككردنی ناوچه‌ی ته‌مه‌رچیان له‌دیوی ئێران هاتوچۆی بازرگانی له‌مه‌رزی نێو ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران وه‌ستابوو، له‌ئێستادا كاروباره‌كانی مه‌رزه‌كه ئاسایی بۆته‌وه.
(مه‌غدید ئه‌حمه‌د) وتیشی :”بۆ ماوه‌ی (4) ڕۆژ جموجۆڵی بازرگانی له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌ستا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌و بهرفراونهكردنهی مهرزهكهبوو كه وڵاتی ئێران له لای خۆیه‌وه ئه‌نجامی ده‌دا، به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌رجه‌م بازرگانان‌و هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی مه‌رزه‌كه بكهنو كاروباره‌كانی خۆیان ڕاپهرێننو گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن”.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران یه‌كێكه له‌مه‌رزه گرنگه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئێران كه‌به‌شێكی زۆری كه‌لوپه‌لی هاورده‌ی لهئێرانو وڵاتانی تر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مه‌رزه‌وه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان .