رۆژی دوو شەممە 08/04/2019، بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی کەرکووک فەرمانی نۆژەنکردنەوەی پردی شارەدێی پردێی داو، ئەمڕۆ جارێکی دیکە پردەکە بە رووی شۆفێراندا کرایەوە.
بەهۆی زۆری فشار لەسەری، پردەکە مەترسی کەوتبووە سەر و پێشتریش بەشێوەیەکی کاتی کرابووەوە، بەڵام ئەمڕۆ نۆژەنکردنەوەکەی تەواو بوو و جارێکی دیکە قیرتاو کرایەوە.
پردەکە دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکی هەولێر و کەرکووک و بە داخستنی، شۆفێران ناچاربوون رێگای دیکە بۆ هاتووچۆ بگرنەبەر.