وه‌زیری دارایی دڵنیایی ده‌داته‌ مووچه‌ خۆرانی هه‌رێم


ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ مانگانه‌ له‌ كاتی خۆیدا و به‌ بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.

ڕاشیگه‌یاند: تا دۆخی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێم جێگیر نه‌بێت پێشینه‌كان له‌ فه‌رمانبه‌ران وه‌رناگیرێنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ڕێباز حه‌ملان ڕایگه‌یاند: من هه‌موو مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌ییت به‌ ته‌واوی ده‌درێت به‌ بێ پاشه‌كه‌وت هیچ گرفتێك نایه‌ته‌ پێش چونكه‌ له‌سه‌ره‌تای دانانی یاسای بودجه‌ به‌ شێوازێك داڕێژراوه‌ كه‌ ئێمه‌ بتوانین مانگانه‌ 30 ڕۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ ته‌واوی بێ پاشه‌كه‌وت بده‌ین له‌و پاره‌یه‌ی كه‌ له‌به‌غداده‌وه‌ دێت هه‌روه‌ها له‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمه‌.