له‌هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كۆمپانیای ناوخۆیی داده‌مه‌زرێت‌و ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیای بیانیش لقی خۆیان له‌هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه، به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی تا ئێستا دوو هه‌زارو (300) لقی كۆمپانیای بیانی‌و نزیكه‌ی (15) هه‌زار كۆمپانیای خۆماڵی تۆماركراون.
(سینان چه‌له‌بی) وه‌زیری بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پێویسته سزادانی كۆمپانیاكان له‌كاتی سه‌رپێچیدا گه‌وره‌و بچوكی كۆمپانیاكان له‌به‌رچاو بگیرێت.
وتیشی:”تا ئێستا نزیكه‌ی (15) هه‌زار كۆمپانیای ناوخۆیی له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌و هاوكات دوو هه‌زارو (300) كۆمپانیای بیانی لقی خۆیان له‌هه‌رێم كردووه‌ته‌وه”.