تیمەكانی شارەوانی سلێمانی، پڕۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی دەستپێكرد، راشیدەگەیەنن ”لە هەر شوێنێك چاڵ و چۆڵی هەبێت ئەوا لە رێگەی تیمەكانیانەوە كار بۆ چاككردنی دەكەن و دواتریش قیرتاوی ئەو شەقامانە دەكەن”.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی رایگه‌یاند ”ساڵانه له دوایی مانگی چواره‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به پڕكردنه‌وه‌ی چاڵی شه‌قامه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زستاندا ناتوانرێت كاری تێدا بكرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”ئه‌مساڵ به‌هۆی زۆری بارانبارینه‌وه چاڵی شه‌قامه‌كان زۆر زیادی كردوه‌و كاكردنی ئێمه‌ش به‌هۆی بارانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هێواش به‌رێوه‌ده‌چێت، كه بارانبارین كۆتایی هات تیمه‌كانمان ده‌كه‌ین به سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا‌و سه‌رجه‌م جاڵه‌كان پڕده‌كه‌ینه‌وه”.