بڕیاره وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی مه‌رزی كێلێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین بكه‌ن، بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرتی كۆتایی و به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كه.
له‌وباره‌یه‌وه شیروان میرزا ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاندوه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10-4-2019، وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی مه‌رزی كێلێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی راپۆرتی كۆتایی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن.
وتیشی: دوای پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كه ده‌درێت.