وەزارەتی کارەبا قەرزەکانی بە قست وەردەگرێتەوە

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشان دراوە بۆ ئەوەی پارەی كارەبای هۆتێل و مۆتێلەكان بەقیست بدرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی نیسان، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەولێر كراوە، راگەیەندراوە، ئاماژە بە نووسراوی ژمارە 148 ڕەزامەندی بریكاری وەزارەت وەرگیراوە لەسەر پشك كردنی قەرزەكان.

لە بەشێكی نووسراوەكە ئاماژە دراوە، پشك كردنەكە قەرزەكانی هۆتێل و مۆتێلەكانە بەمەرجێك مانگانە لەگەڵ پشكەكان كرێی بەكارهێنانی كارەبای بەكارهاتوو بدەن.

ئەو نووسراوە لە كاتێكە بەشێكی زۆری هۆتێل و مۆتێلەكان لە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی تەنگژەی دارایی پارەی دانەوەی قەرزی كارەبایان نەبوو و چەندینجار بە نووسراو داوایان لێكرابوو پارەی كارەبا لەسەریان كۆ بۆتەوە و بیدەن.

لە دواین ئاماری وەزارەتی كارەبا زیاتر لە 70 ملیار دیناری پارەی قەرزی کارەبا لای هاووڵاتیانە و تا ئێستا بۆیان نەهاتۆتەوە.