سێ كه‌س له قه‌زای ئیپه‌كیۆڵو سەربە پارێزگای وان قاز، جوچكه قاز و گۆشتی قاز جگه له ژماره‌یه‌ك پارێزگای توركیا به وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ئێران و عێراق ده‌فرۆشن كه له‌و هێلكانه به‌رهه‌میان هێناون كه له ده‌ره‌وه‌ی توركیا كڕیوویانن.
بورهان ئاسڵان، موراد ئاغائۆغڵو و مو‌سا په‌كه‌ر له رێگای ئینته‌رنێته‌وه هێلكه قاز‌یان له وڵاتانی وه‌ك چین، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا و رووسیاوه كڕیوون. هێلكه‌كانیان له‌و په‌له‌وه‌ڕگه‌یه داناون كه له قه‌زای ئیپه‌كیۆڵو دروستیان كردووه و ده‌ستیان كردووه به فرۆشتنی قاز، جوچكه قاز و گۆشتی قاز كه له‌و هێلكانه به‌رهه‌م هاتوون به ژماره‌یه‌ك پارێزگای توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ئێران و عێراق ده‌فرۆشن.
داواكاری له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهامانه له پارێزگاكانی وه‌ك قه‌رس، ئه‌نقه‌ره، ئیستانبوڵ و ئادیامان زۆره.
بورهان ئاسڵان راگه‌یاند كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌خێوكردنی قاز له وان گه‌شه‌ی كردووه و وتی: “كاره‌كه سه‌خته، به‌ڵام ده‌كرێت قازانجی زۆر به‌ده‌ست بهێنیت. ئێستا لێره نزیكه‌ی ٥٠ به‌خێوكه‌ری قاز هه‌یه. له په‌له‌وه‌ڕگه‌كه‌مان قازی وڵاتانی لێكجیاوازمان راگرتووه كه هێلكه و جوچكه و گۆشتی قاز به‌رهه‌م ده‌هێنین. به هۆی تاموچێژی گۆشته‌كه‌ی به داواكارییه‌كان راناگه‌ین. ساڵانه ٥-٦ هه‌زار قاز به‌رهه‌م ده‌هێنین. زۆربه‌یشیان هه‌ر به جوچكه‌یی به عێراق و ئێران ده‌فرۆشین”.
لە کێڵگەکەدا وێنەی چوار “قازی توڵووز” کە لە بەرهەمهێنانی هێلکەدا بەکاردهێنرێن، بە هۆی کێشیانەوە بووەتە جێگەی سەرنج.
لەو کێڵگەیەدا کە خوێندکارانی زانکۆش زوو زوو سەردانی دەکەن، کێشی قازەکان دەگاتە ١٤-١٥ کیلۆگرام.
ئاغائۆغڵو باسی لەوەکرد لە رێگەی هێلکەکان و دوای کارێکی ورد لە ئامێرەکاندا، قاز بەرهەم دەهێنن.
باسی لەوەشکرد هەندێک جۆری قاز کەم بەرهەم دەهێنرێت و ئەمش وادەکات ئەو قازە نرخی زۆر و گران بێت و گوتی:
“قازی توڵووز ساڵانە لە ٣٠ هێلکە زیاتر ناکات. باڵا و کێشیان بە گوێری قازەکانی دیکە دوو هێندەیە. نرخیان لە نێوان ٥٠٠ بۆ دوو هەزار لیرەدایە. لێرە ئێمە جگە لە قازی توڵووز، هەریەک لە جۆرەکانی قازە چینییەکان، لیندا، جی ٣٦ و جی ٣٥ی فەڕەنسی، قازی ئەمریکی، قازی ئەڵمانی، قازی گێردانی ئەفریقی، قازی رووسی و قازی شاهانەی فەڕەنسی بەرهەم دەهێنین”.