لە شاری لەندەن لەووڵاتی بەریتانیا کۆنفرانسی پیاوانی کاری عێراقی و بەریتانی دەستی پێ‌کرد، كه كۆنفرانسه‌كه تایبەته بە بونیاتنانەوەی عێراق.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگه‌یاند ”ئه‌مرۆ كۆنفرانسێكی گه‌وره له شاری له‌نده‌ن لاله‌یه‌ن ڕێکخراوی IBBC سازكرا, ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌خاوه‌ن كۆمپانیاكان و بازرگانانی سلێمانی تیایدا به‌شدارین، سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراقیش به‌شداریان له‌م كۆنفرانسه كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ده‌مانه‌وه‌ێت بانگێشتی كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان و وه‌به‌رێنه‌ران بكه‌ین سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاك و سروشتی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی له‌باره بۆ پرۆژه‌ی گه‌شتیاری، بازاڕی كوردستان و عێراق له باره بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان `ساڵانه به به‌های ٤٠ ملیار دۆلار كاڵا و شتومه‌ك له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات”
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند ”ئه‌مرۆ له‌شاری له‌نده‌ن له‌م كۆنفرانسه‌دا كۆبوینه‌وه‌كه تایبه‌ته به‌هه‌ماهه‌نگی كردنی ئابووری له نێوان به‌ریتانیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق”.
ڕاشیگه‌یاند ”ده‌مانه‌وێت ژووره بازرگانییه‌كانی كوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا له نزیكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگی ئابووری و بازگانی دروست بكه‌ن به مه‌به‌ستی په‌رهپێدان بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق و به‌ستنه‌وه‌ی بازاری كوردستان به بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی،میوانداری كردنی وه‌به‌رهێنه‌رو كۆمپانیا بینانیه‌كان كه سه‌ردانی سڵێمانی بكه‌ن و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن چونكه ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌راره‌هه‌لی وه‌به‌رهێنان هه‌یه”.
نه‌وزاد هادی، پارزگاری ھەولێر رایگه‌یاند ”ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنفرانسه دروستكردنی په‌یوه‌ندییه له نێوان عێراق و هه‌ێمی كوردستاند،ساڵانێكه كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان و كاڵا‌و كه‌لی په‌لی به‌ریتانی له بازاره‌كانی كوردستان هه‌یه بۆ ئێمه‌ش به پێوستمانزانی به‌شادری له‌م كۆنفرانسه بكه‌ین هیوادارم كه‌رتی تایبه‌ت و بازرگانه‌كانمان سودی لێ وه‌ربگرن ببێته هۆی زایات بوونی گه‌شه‌ی ئابووری كوردستان”.
لەکۆنفرانسەکەدا دکتۆر ھەڤاڵ ئەبوبکر، پارێزگاری سلێمانی و دکتۆر دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکیتی ژوورە بازرگانیەکان و سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و بەختیار مەحمود ،ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لەخاوەنکاران و خاوەن کۆمپانیاکانی عێراق لە بوارەکانی وەبەرھێنان و پیشەسازیدا بەشداریانکرد کەژمارەیەک لە کۆمپانیا گەورەکانی ووڵاتی بەریتانیا بەشداریان لەو کۆنفرانسەداکردبوو بەمەبەستی بەھێزکردنی کاری نێوان کۆمپانیا عێراقی و بەریتانیەکان.