له ژێر دروشمی (چاو پێوەر نەبێت و لە دڵەوە بۆ دڵ بێت)، لە شاری سلێمانی ئاهەنگێكی هاوسهرگیری بە كۆمەڵ بۆ نابینایان ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ دووشهممه کە هاوکاتى رۆژى جیهانیى خاوەن پێداویستى تایبەتەکانە، لە سلێمانى ئاھەنگێکی تایبەت بۆ (100) نابینا ئەنجامدرا، کە پڕۆسەی ھاوسەرگیرییان ئەنجامداوە، ئەوان دروشمیان ئەوەیە کە لە پڕۆسەی ھاوسەرگیریدا چاو پێوەر نەبێت و لە دڵەوە بۆ دڵ بێت.
لە بۆنەیەکی تایبەتدا كه لەلایەن کەسوکار و سەنتەری نابینایانی ڕۆشنا بە دروشمی (با چاو پێوەر نەبێت بۆ هاوسەرگیری بەڵکو لە دڵەوە بۆ دڵ بێت) بهرێوهچوو چوونه نێو پرۆسهی هاوسهرگیرییهوه.
سەنتەری رۆشنا رێكخراوێكی خێرخواز ههستاوه بهم كاره رایگهیاند: ئەوان کار دەکەن بۆ ئەوەی نابینایانیش بتوانن لە تەواوی کایەکانی ژیان بەشدار بن و وەک تەواوی چینەکانی کۆمەڵگا مافی هاوسەرگیریان هەیە.
ئاماژەی بەئەوەشدا، مەبەست لەئەم ئاهەنگە هاندانی زیاتری نابینایان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانە، كە هاوسەرگیری بكەن و نەترسن، چونكە سەدان و هەزاران كەسی وەك ئەوان هەیە و هاوسەرگیرییان كردووە.
وتیشى: دەمانەوێت لە پرۆسەى هاوسەرگیریدا چاو و جەستە نەکرێتە پێوەر بەڵکو ناخ و لێھاتویی ھەڵبژێردرێت و لە دڵەوە بۆ دڵ بێت وەک لە دروشمەکەماندا باسمان کردووە.