کۆنفرانسی وه‌به‌رهینه‌ران له هۆڵه‌ندا به‌ریوه‌ده‌چێت، خاوه‌نکاران و وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی ده‌توانن به‌شداربن.
بڕیاره له شاری داناغ له وڵاتی هۆڵه‌ندا له به‌رواری 27 و 28 مانگی شه‌ش، کۆنفرانسی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌ڕێوه‌بچێت.
پیشه‌سازان‌و خاوه‌نکاران و وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌ڵێنده‌ران، ئه‌و بازرگانانه‌ی له بواره‌كانی ”دروستکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و خانووبه‌ره و وزه و ده‌رمان و كشتوكاڵ و نه‌وت و دارایی و بانك” کارده‌که‌ن ده‌توانن به‌شداربن.
دواکات بۆ هه‌ر که‌سێک که خاوه‌نی کۆمپانیایەو له‌و بوارانە‌دا ده‌یه‌وێت به‌شداری بکات پێوسته تا ٤/٢١ کە دواکاتە بۆ ناو نوسین سه‌ردانی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بکات.