ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا بڕیاری دا له مانگی ئازاری داهاتوه‌وه له بری به‌شه خۆراكی مانگانه كه له‌ڕێگه‌ی كۆبۆنی خۆراكه‌وه دابه‌شده‌كرێت، پاره به‌سه‌ر هاوڵاتیاندادا دابه‌شبكرێت.
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، یه‌كێك له‌وانه بڕیاردرا كه له ساڵی داهاتوه‌وه كۆبۆنی خۆراك بگۆڕێت به پاره‌و به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا دابه‌شبكرێت.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش به 15 هه‌زار دینار دیاریكراوه بۆ هه‌ر تاكێك له ئه‌ندامانی خێزان و، ڕێوشوێنی پێویست دیاریده‌كرێت بۆ نرخی ئارد به‌شێوه‌یه‌ك كه‌س نه‌توانێت یاری به نرخه‌كان بكات.
عه‌لی ده‌باغ جه‌ختیكرده‌وه لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری بازرگانی و ئه‌ندامیه‌تی وه‌زیری پلانان دانان و دارایی‌و پارێزگاری به‌غداو نوێنه‌ری ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.