هێڵی ئاسمانی تورك دوا گه‌شتی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك ئه‌نجام دا

دوا گه‌شتی ئاسمانی هێڵی ئاسمانی تورك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه‌ بۆ سینگاپور بوو.

گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و ئامێر و پێداویستییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ به‌رده‌وامه‌ كه‌ ماوه‌ی ٤٥ كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و به‌ “كۆچی مه‌زن” ناسراوه‌.

پرۆسه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و ده‌ستی پێكرد و تاكو كاتژمێر ٠٢:٤٠ سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی هێڵی ئاسمانی تورك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه‌ ئه‌نجام دران.

دوا گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك گه‌شتی ژماره‌ “TK 54” ئیستانبوڵ-سینگاپور بوو. گه‌شتیاران له‌ ئێواره‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه‌ ده‌ستیان كرد به‌ هاتن بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌.

دوای پشكنینی بلیتی فڕۆكه‌ و پاسپۆرته‌كانیان له‌ به‌شی گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گه‌شتیاران به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ به‌ڕێكه‌وتن كه‌ فڕۆكه‌كه‌ی لێ ده‌نیشێته‌وه‌.ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌شتیاران به‌هۆی داخستنی به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ وێنه‌یان گرت و به‌شێكی دیكه‌یش واژوویان له‌سه‌ر په‌ڕاوی یاداشته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ كرد.