پێنج ملیاردێر بناسه‌ كه‌ له‌سفره‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌

1. ئایلان مایك
ئایلان مایك له‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵاندا فێری پرۆگرامینگی كۆمپیوته‌ر بوو، له‌ 28 ساڵیدا توانی یه‌كه‌م ستارتئاپی خۆی به‌ نرخی 307 دۆلار بفرۆشێت.
ئایلان مایك له‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا بناغه‌ی  PayPalـی داناو له‌ 32 ساڵانیشدا كۆمپانیای تێسلا مۆتۆرزی دامه‌زراند.
له‌ ئێستاشدا كه‌ ته‌مه‌نی ئایلان 47 ساڵه‌، یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركه‌وتووترین ئه‌ندازیاره‌كان، سه‌رمایه‌گوزاره‌كان و ملیاردێره‌كانی جیهان و بڕیاره‌ مرۆڤ بنێرێت بۆ گۆی مه‌ریخ.

2. بیل گه‌یتس
بیل گه‌یتس یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ له‌كاتی خوێندنیدا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. له‌ زانكۆش به‌رده‌وام گوێی نه‌ئه‌دایه‌ وانه‌كانی و ده‌ره‌نجام له‌ قۆناغی دووی زانكۆ ده‌ركرا. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و خولیای پرۆگرامینگی كۆمپیوته‌ر بوو و ده‌ره‌نجام له‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا بناغه‌ی كۆمپانای مایكرۆسۆفتی دامه‌زراند.
بیل گه‌یتس له‌ ساڵی 2018دا وه‌كو حه‌وته‌مین كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسرا، واتا سه‌روتر له‌ پۆتین و دۆناڵد تره‌مپ.

3. مارك زاكربێرگ
كه‌م كه‌س هه‌یه‌ كه‌ چیرۆكی زاكربێرگی نه‌بیستبێت. ئه‌و خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵانی زانكۆی هاروارد بوو كه‌ فه‌یسبووكی دامه‌زراندو دواتر له‌ ته‌مه‌نی 34 ساڵیدا بوو به‌ یه‌كێك له‌ ملیاردێره‌كانی جیهان.
له‌ ئێستاشدا به‌ سێزده‌هه‌مین پیاوی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ناسرێت.

4. كریس جێنێر
باوكی ئه‌ندازیارو دایكی كاری ماڵه‌وه‌ی ئه‌كردو خۆشی به‌ میوانداری له‌ناو فڕۆكه‌ ده‌ستی به‌كار كرد. به‌ڵام جێنێر هه‌موو كاتێك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن دسیپلین بوو. كریس له‌ گه‌نجێتیدا له‌گه‌ڵ رابێرت كارداشیان هاوسه‌رگیری كردو كۆمپانیای خۆیان دامه‌زراند. دواتر له‌سه‌ر منداڵه‌كانی خۆی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ئاماده‌كرد كه‌ پێشوازییه‌كی زۆری لێكرا.
كریس جێنێر دایكی كارداشیانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی وه‌كو: كیم، كلۆیی، راب، كۆرتنی، كایلیجێنر و كه‌ندال جێنره‌.

5. كه‌م كه‌س هه‌یه‌ كه‌ ناوی له‌ری پیچ و سێرگه‌ی برایانی نه‌بیستبێ. ئه‌م دوو گه‌نجه‌ كه‌ هه‌ردووكیان خولیای كۆمپیوته‌ر بوون، له‌ ساڵی 1995 و له‌ زانكۆی سته‌ندفۆرد چاویان به‌یه‌ك كه‌وتو پاش ئاڵوگۆڕی بیروڕا خولیایه‌كی هاوبه‌ش بوو به‌ بنه‌مای دۆستایه‌تیان.
ئه‌م دوو كوڕه‌ به‌ یارمه‌تی یه‌كتر پڕۆژه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد كه‌ ده‌ره‌نجام له‌ ساڵی 1998دا بوو یه‌كێك له‌ به‌هێزترین كۆمپانیاكانی جیهان واته‌ گوگڵ.