ماوه‌یه‌كه خواست له سه‌رنانی جۆ له زیاد بوندایه ، وه‌ك زانراوه جۆ پێكهاتووه له (پرۆتین ، نیشاسته ، خوێی كانزایی وه‌ك ئاسن ، فوسفۆر ، كالیسیۆم ، پۆتاسیۆم و ڤیتامینه‌كان) وه ده‌وڵه‌مه‌نده به هۆردنین و مالتین ، كه به‌سووده بۆ چالاك بونی جگه‌ر و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن داده‌به‌زێنێت ، وه ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵ له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه ، وه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵ باشه ، هه‌رچۆن به‌سووده له چاره‌سه‌ری شێر په‌نجه و دره‌نگ پیر بوون ، به‌هۆی بوونی ماده‌ی میلا تۆنین تیایدا .
به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌ئاگا بوون له گرنگی ئه‌م به‌رهه‌مه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ، دیدارێكمان كرد له گه‌ڵ به‌ڕێز (سامان عەبدولرەحمان عەزیز) كه سه‌رۆكی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵیه ، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی سلێمانی به‌شی به‌روبومی ڕووهكی .
كاك سامان له‌ناساندنی جۆ دا وتی : جۆ به یه‌كێكه له دانه‌وێڵه گرنگه‌كان داده‌نرێت ، كه ئاده‌میزاد چاندویه‌تی بۆ خۆراكی خۆی و ئاژه‌ڵه‌كانی له‌دێرزه‌مانه‌وه . ڕوه‌كێكی گیایی وه‌رزیه له خێزانی گهڵاباریك ، ناوی زانستی (Hordeum Vulgar ) ڕه‌گه‌زی Hordeum زیاتر له په‌نجا جۆری جیاواز له خۆ ده‌گرێت، له قاموسی ئنگلیزی Oxford دا ، ناوی جۆ به Barley هاتووه ، له تۆوه داپۆشراوهكانه و یه‌كماڵه واته پیتاندنی خۆییه وه دوو جۆری زۆر به‌كاردێت جۆری دووپه‌ڕ و جۆری شه‌ش په‌ڕ، بێگومان شه‌ش په‌ڕه‌كه باشتره .
ده‌نكی جۆ درێژكۆله‌یه و داپۆشراوه به توێكڵێك كه 12% كێشی تۆوه‌كه پێكدێنێ .
*وه‌ك ئاگادارین ئێستا له زۆربه‌ی نانه‌واخانه‌و فڕنهكانا ، نان و كوڵێرهی جۆ هه‌یه ، وخواستی له‌سه‌ره ، ئه‌مه هۆی چییه ؟
-تۆوی جۆ له درووست كردنی نان و هاوشێوه‌كانی ، له زۆر شوێن كه‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌كیه له جیاتی گه‌نم ، یان به تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ گه‌نم ، له وڵاتی چین به‌تایبه‌ت تبت نانی جۆ زۆر په‌سه‌ند تره ، وه له زۆرجۆر ئیشی هه‌ویری تردا به‌كار دێت . خواردنی نانی جۆ یارمه‌تی رێخۆڵه‌كان ده‌دات بۆ ڕزگار بوون له زۆر ماده‌ی ژه‌هراوی ، به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕیشاڵ تیایدا ،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه توشی قه‌بزی زۆر ده‌بن ، هه‌روه‌ها زوو هه‌ست به تێر بوون ده‌كه‌یت ، واده‌كات كه كێش زیاد نه‌كات .
*جۆ بۆ چیتر به‌كاردێت؟
-ئاوی جۆ به یه‌كێك له خواردنه‌وه گرنگه‌كان داده‌نرێت ، وه به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له و ڕووه‌كانه‌ی كه چاره سه‌رن بۆخاوێن كردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی میز كردن و چالاك كردنی گورچیله‌كان ، كه‌ده‌بێته هۆی ڕێگرتن له درووست بوونی به‌ردو لمی گورچیله ، وهههڵكهندنی گه‌ر درووست بووبوو ، زۆر به‌سوده بۆ ڕزگاربوون له و به‌كتریاو هه‌وكردنانه‌ی له وێدا درووست ده‌بن . ئاوی جۆ بۆدایكی سك‌پڕ باشه چونكه یاریده‌ی سوڕی خوێن ده‌دات ، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌كه‌ی باش بێت و شله‌مه‌نیه‌كان له قاچی دایكدا كۆنه‌بنه‌وه ، كه ببێته هۆی ئاوسانی . هه‌روه‌ها جۆی پاكراو له توێكڵه‌كه‌ی به‌كاردێت بۆ درووستكردنی شۆرباو و خۆراكی منداڵ .
بوونی كانزاكان له‌وانه ئاسن یاریده‌ی درووست بوونی خرۆكه سوره‌كان ده‌دات . هه‌روه‌ها جۆ بڕێكی زۆر ڤیتامینی تیایه به‌تایبه‌ت ڤیتامین B و هیچ كۆلسترۆڵی تیانیه ، جۆ یاریده‌ی پاراستنی پێست ده‌دات له چرچ بوون وهۆیهكه بۆ دره‌نگ پیر بوون ، بونی كالیسیۆم یارمه‌تی پته‌وی ئێسكه‌كان ودان ده‌دات . بۆیه به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری خه‌ڵك بۆ گرنگی دان به ته‌ندرووستی وای كردووه كه وه‌ك خۆراك زیاتر به‌كاریبێنن .
*مه‌به‌ست له ئاوی جۆ بیره‌یه؟ یان ئه‌و ئاوی جۆیه‌ی كه وه‌ك شه‌ربه‌ت ده‌فرۆشرێ وبۆ ئیسلام حه‌ڵاڵه؟
-دروست كردنی شه‌ربه‌تی جۆ كارێكی هێنده قورس نییه ، دوولیتر ئاو دهكوڵینین وه ته‌نها 100 گرام جۆی خاوێن ڕه‌ش یان سپی به‌پێی ئاره‌زوو تێ ده‌كه‌ین ، تا نیوسه‌عات بكوڵێ دواتر دای ده‌گرین ، پاش سارد بونه‌وه‌ی و ده‌یپاڵێوین ، ده‌توانرێت دارچینی یان حێڵ و كه‌مێك شه‌كر یا تامی میوه‌شی تی بكرێ ، پاڵێوراوه‌كه ده‌كریته بوتڵێ شوشه‌وه و له سه‌لاجه‌دا داده‌نرێت یان به‌فری تێده‌كه‌ین بۆ خواردنه‌وه . ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ش كه ئاماده هه‌یه ئاساییه به‌ڵام له‌ڕاستیا هێنده‌ی ئه‌وه به‌سود نیه ، ڕێژه‌ی جۆی زۆرزۆر كه‌م تیایه.
*وه‌ك ئاگادارین جۆ به‌خۆراكی سه‌ره‌كی ئاژه‌ڵ داده‌نرێت؟
-تۆوی جۆ له ئاڵفه به‌هێزه‌كان داده‌نرێت بۆ ئاژه‌ڵ وپه‌له‌وه‌ر ، كهپهكهكهشی به‌های خۆراكی به‌رزه و بۆ ئاڵف به‌كار دێت . جۆی سه‌وز (دریس ) له قۆناغی شیرینیدا زۆر به‌سوده بۆ ئاژه‌ڵ. هه‌روه‌ها كاو كۆتی جۆ به‌سووده به‌تایبه‌ت بۆ زیادكردنی شیر له شیرده‌ره‌كاندا.
*ئێستا جۆ زیاتر به سه‌وزی ده‌درێت به ئاژه‌ڵه‌كان ، به‌تایبه‌ت له كێڵگه داخراوه‌كاندا، ئه‌وه‌چۆن ده‌كرێت؟
-جۆ كۆمه‌ڵێ پێكهاته‌ی گرنگی تیایه كه یاریده‌ی گه‌شه‌و چاك كردنی ڕه‌گه‌زی ئاژه‌ڵ ده‌دات كه له‌هیچ له جۆرێك له ئاڵفهكانی تردا نییه . جابۆئه‌وه‌ی زۆر سود له‌م پێكهاتانه وه‌ربگیرێ ، ئێستا خاوه‌ن كێڵگه‌كان له ژور یان هۆڵێكی داخراودا به سیستمێكی ڕێكخراو جۆی خاوێن وپاكراو له ناو سندوقی تایبه‌تدا ته‌نیا به به‌كارهێنانی ئاو ده‌ڕوێنن ، به‌رده‌وام ئه‌و جۆیه كه به حه‌وت تا ده‌ڕۆژ ، باڵای نزیكه‌ی بیست سانتیمه‌تر ده‌بێت ، به تایبه‌ت گه‌ر ڕوناكی 24 كاتژمێر بۆ دابین بكرێ ، خۆی و ڕه‌گه‌كانی خۆراكێكی سوك و به‌سوده و ئاسان هه‌رس ده‌بێت و ئاژه‌ڵ زیاتر له 95% زباتر سودی لێوه‌ر ده‌گرێت له ئاڵفهكانی تر .
ئه‌و جۆ ڕواوه ڕێژه‌ی پرۆتین تیایدا 17ــ19% یه به‌ڵام له تۆوی جۆ خۆیدا 10% یه ، هه‌روا 17% ڕیشاڵی تیایه له جۆی وشكدا 6% به‌هه‌مان شێوه ڕێژه‌ی ڤیتامینه‌كان زۆر زیاتر ده‌بێت و ئاژه‌ڵێش زیاتر حه‌زی پێده‌كات و ئاسان هه‌رس ده‌بێت .
هه‌روه‌ها جۆ له له پیشه‌سازی هه‌ندێك ده‌رمان و بیره‌و ئیسپرتۆ و جۆرێك له هه‌نگویندا به‌كار دێت .
له‌ڕووی ئابوریه‌وه له‌دوای برنج و گه‌نمه‌شامی به پله‌ی سێیه‌م دێت .
*چ زه‌ویه‌ك و كه‌شێك له‌باره وده‌شێ جۆ تیایا بڕوێ؟
-جۆ توانای به‌رگه گرتنی بۆ كه‌ش و هه‌وای سه‌خت و كه‌م ئاوی باشه وله زه‌وی سوێریشدا ده‌ڕوێت . له‌سنورێكی به‌رفراوانی زه‌ویدا ، كهلههێڵی یه‌كسانی ده‌ست پێده‌كات تا نزیك ته‌وه‌ره‌ی باكور ، وه له وزهویانهی كه له‌ئاست ڕووی ده‌ریادان تا به‌رزای 4000مه‌تر له چیاكانی هیمالایا . جۆ به‌رگه‌ی تا پانزه پله‌ی ژێر سفر ده‌گرێت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ، وه به‌رگه‌ی گه‌رمای زۆریش ، به‌ڵام گه‌رمای سه‌رو 35 پله واده‌كات دانه‌كه‌ی لاواز ببێت . له‌وشوێنانه‌ی كه ڕێژه‌ی باران له‌نێوان 87 ـــ130 ملم بێت جۆ ده‌ڕوێت.
*له‌كوێی جیهاندا جۆ زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت؟
-كۆنترین شوێن كه جۆی تیا ڕوێندرابێت له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه له گوندی چه‌رمۆ بووه له كوردستان وه له‌یه‌كێ له و نوسراوه جێماوانه‌ی كه كه‌ناری نیل دۆزراوه‌ته‌وه باسی چۆنیه‌تی چاندن وهێنانی ئه‌و دانه‌وێڵه‌یه ده‌كات له گوندی چه‌رمۆ بۆ میسر .
ئێستا كه جۆ به یه‌كی له به‌رهه‌مه ستراتیجیه‌كان داده‌نرێت ، ده‌وڵه‌تان گرنگیه‌كی زۆری پێده‌ده‌ن وئامێرو كه‌ره‌سه‌و توانای مرۆیی زۆری بۆته‌رخان ده‌كرێت . وه‌وه‌ك باسمانكرد له‌به‌ر به‌سوودی بۆ ته‌ندرووستی خه‌ڵك كه‌واده‌كات كه‌متر خه‌ڵك پێویستی به ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و ده‌رمان ببێت . بێگومان خه‌ڵكی له‌ش ساغ كار‌و فرمانهكانیشی باشتر ئه‌نجام ده‌دات .
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به پله‌ی یه‌كه‌م تا ده‌هه‌م دێن له جیهاندا بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆساڵانه بریتین له :
•پله‌ی ده‌هه‌م/ وڵاته یه‌ك گرتوه‌كانی ئه‌مریكا 3849230 ته‌ن
•پله‌ی نۆهه‌م / توركیا 6300000 ته‌ن
•پله‌ی هه‌شته‌م / به‌ریتانیا 6911000 ته‌ن
•پله‌ی حه‌وته‌م / ئیسپانیا 6933600 ته‌ن
•پله‌ی شه‌شه‌م/ كه‌نه‌دا 7119000 ته‌ن
•پله‌ی پێنجه‌م / ئۆكرانیا 9040060 ته‌ن
•پله‌ی چواره‌م / ئوسترالیا 11562800ته‌ن
•پله‌ی سێیه‌م / ئه‌لمانیا 11562800ته‌ن
•پله‌ی دووه‌م / فه‌ره‌نسا 11770680ته‌ن
•پله‌ی یه‌كه‌م / ڕوسیا 27054400 ته‌ن
ئه‌م بڕه كه به‌رهه‌می جۆیه له ساڵی 2014 دا به‌رده‌وام به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت چونكه له‌به‌ر گرنگی به‌رهه‌مه‌كه‌و پێویستی بازاڕ هه‌وڵ ده‌درێت كه زه‌وی زیاتری بۆ ته‌رخان بكرێ و بهروبومهكهش چاكتر بكرێ .
*ئه‌ی به‌رهه‌می جۆ له كوردستاندا چۆنه؟
-ئه‌گه‌رچی جۆ به‌رگه‌ی كه‌ش و هه‌وای سه‌خت تر ده‌گرێ له گه‌نم ، وه زووتریش پێده‌گات ، به‌ڵام كه‌متر ده‌چێنرێت . هۆی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه وه‌ك گه‌نم حكومه‌ت وه‌ری ناگرێ ، وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به پڕۆژه كردنی ئاژه‌ڵداری هێشتا له كوردستاندا زۆرله سه‌ره‌تادایه ، بازاڕی جۆ نیه . ئه‌مه پێویستی به هه‌ڵمه‌تێكی هوشیاری و پشتگیری حكومه‌ت هه‌یه .
ئێستا له كوردستان بۆ هه‌ر دۆنمێك 30 كیلۆ تۆ‌و ده‌كرێت كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی 250 تا 400 كیلۆ ده‌بێت . وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ناوی ئه‌و جوتیارانه‌ی لایه كه جۆ داده‌چێنن لای ئێمه نزیكه‌ی 1500 جوتیار تۆماره ، ساڵانه تۆوی پاكراوی چاكراوئامادهكراویان ده‌ده‌ینێ . وه به‌رده‌وام توێژینه‌وه ده‌كه‌ین تا باشترین تۆوی جۆ كه گونجان وبێت له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی كوردستان دابین بكه‌ین .
به‌هیواین كارگه‌كانی ئارد ، ئاردی جۆدابین بكه‌ن بۆ بازاڕ له‌جیاتی هاورده كردنی ، وه كارگه‌ی ئاوی جۆ دابمه‌زرێت كه خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌سوده ، هه‌رچۆن خه‌ڵك ده‌توانێت ئهوخواردنهوهیه بۆ خۆی ئاماده‌بكات ، چونكه زۆر به‌سوده . وه دوكانه‌كانی شه‌ربه‌ت ئه‌وجۆره خواردنه‌وه‌یه پێشكه‌ش بكه‌ن . تا بره‌و بدرێت به‌و به‌رهه‌مه زێڕینه .
ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان