شه‌پۆلێكی تری باران بارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 5-4-2019، له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 27 پله‌ ده‌بێت له‌ شاری كه‌ركوك و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 11 پله‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 6-4-2019 باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ شاری كه‌ركوك ده‌بێت كه‌ 24 پله‌ ده‌بێت و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ ده‌بێت.