هاووڵاتییان لەبارەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت ئاگادار دەکرێنەوە

به‌ڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت بڵاو کردەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە  و تێیدا پێداویستییەکانی نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ھاووڵاتییان دەخاتە ڕوو.

ڕوونیشکراوەتەوە، کە لەکاتی سەردانکردنی ھاووڵاتییان بۆ مەبەستی نوێکردنەوە (تازەکردنەوە)ی پاسپۆرت، پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوەی پێ بێت بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکە.

١- ڕەگەزنامە (الجنسیە) پێویستە فسفۆربێت.

٢- پێناسی باری شارستانی (ھویە الاحوال) پێویستە فسفۆربێت.

٣- کارتی زانیاری (بگاقە سکن).

٤- یەک وێنەی پاسپۆرت.

٥- پاسپۆرتە کۆنەکەت.

٦- چەکی بانک کە بڕەکەی ٢٩ ھەزار دینارە.

یان ئەگەر کارتی نیشتمانیت ھەیە لە جیاتی (ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی) پێویستە
(کارتی نیشتمانی + کارتی زانیاری) لەگەڵ خۆت بھێنیت.

٧- پیویستە پاسپۆرتە کۆنەکە لاپەڕەکانی پرکرابێتەوە یاخود ماوەکەی بەسەرچووبێت کەنابێت لە ساڵێک زیاتری مابێت.