رێككه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پارێزگای سلێمانی ھه‌رده‌م له بواری ته‌ندروستیدا له لوتكه‌دا بووه.
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له میانی به‌شداریكردنی له سێیه‌مین كۆنفرانسی پزیشكی نێوده‌وڵه‌تیدا كه له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید رایگه‌یاند، رێكخستنی ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه گرنگییه‌كی زۆری ھه‌یه له گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێم، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له پزیشكانی بیانی و كورد به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و باس له چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌كه‌ن كه ده‌كرێت له رێیانه‌وه شێوازی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
وتیشی، پارێزگای سلێمانی له‌رووی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه له لوتكه‌دایه.