وەزیری بازرگانی وەبەرهێنانی سعوودیە، ماجد قەسبی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان رایگەیاند کە ئەمڕۆ کۆنسولخانەی سعوودیە لە بەغدا بەفەرمی دەکرێتەوە.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە لە عێراق کۆنسولخانە دەکەنەوە بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی کردنەوەکانیان ئاشکرا بکات.
ئاماژهی بهوهشدا لهگهڵ كردنهوهی كونسوڵخانهكهدا پێوست ناكات هاولاتیانی عێراق بۆ وهرگرتنی ڤیزای سعودیه سهردانی ئوردن بكهن.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا قەسبی ئاماژەی بەوەدا دروستکردنی خاڵی سنووری عەرعەر لە نێوان عێراق و سعوودیە لە میانی شەش مانگدا کۆتایی دێت و ئاماژەی بەوەش دا کە یەک ملیار دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە عێراق.
دوێنێ وەزیری وزە و وەبەرهێنان و شاندی یاوەریان گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە.
پەیوەندییەکانی عێراق و سعوودیە لە سەردەمی رژێمی سەدام حسێن لە ١٩٩٠دا و دوای داگیرکردنی کوێت، پچڕابوو.