رێوڕەسمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و بەگەڕخستنی کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی بۆ ناوچەیەکی کلتوریی ھەمەجۆر و فراوان بەڕێوەچوو.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ، بەشداریانکرد لە ڕێورەسمی ناساندنی ئاڵوگۆڕی کارگەی بەرھەم ھێنانی جگەرە بۆ کارگەی کلتور .
لەناو ھۆڵی یەکێک لە کارگەی جگەرەی سلێمانی بە ئامادەبونی وەزیری ڕۆشنیری و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە ڕۆشنبیریەکانو ڕۆشنبیران و نوسەران گواستنەوەی موڵکایەتی کارگەی جگەری سلێمانی بۆ سەروەزارەتی ڕۆشنبیری گۆڕینی ناوی کارگەی جگەرە بۆ کارگەی کلتور ڕاگەیەندرا.
خەبات کەریم مەعروف سەرۆکی رێکخراوی کلتور و گەشەپێدانی بەردەوام راگەیاند، لەناو کارگەکە چەند ناوەندێکی کلتوری رۆژشنبیری بونیاد دەنرێن و پرۆژەکە بۆ بەردەوام بوونی پشت بە داھاتی خۆی دەبەستێت و کارگەکەش بە ناوەندێکی کلتوری لەناوەندی سلێمانی دەمێنێتەوە.
سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدان راشیگەیاند: ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پاڵپشتێکی گەورەی پڕۆژەی کارگەی کلتور بووە، ئەگەر ئەوان نەبوونایە، زۆر ئاستەم بوو ئەم کارەی ئێستا بکرایە، کە کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی بە ناوەندێکی کلتوری لە ناوەندی شار بمێنێتەوە.
لەلایەن ڕۆشنیران و ھونەرمەندانەوە دەستخۆشی و سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرا کە ھاوکاربون بۆ گەورە کردنی ئەوپرۆژەیەکە بتواندرێت لە شاری سلێمانی جێگەی کارگەی جگەرەی سلێمانی ببێتە ناوەندێک بۆ بەرھەم ھێنانی کلتور.