کۆمپانیای شنایدەری فەڕەنسی و باڵای کوردستان گرێبەستێکی تایبەتیان بە برەودان بە کەرتی کارەبا ئیمزاکرد.
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و جێگر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و نوێنەری کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر و چەندین لێپرسراوی تر، لە سلێمانی کۆمپانیای شنایدەری فەڕەنسی و باڵای کوردستان گرێبەستێکیان تایبەت بە کەرتی کارەبا ئیمزاکرد.
یاسین ره‌حیم جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”هیوادارین ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ هێنانه‌وه‌ی برانده جیهانیه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌مان، ئێمه وه‌كو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پشتیگیری ته‌واو له‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ین كه هه‌وڵی له‌م شێوه‌یه ده‌ده‌ن، له پێناو به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان، هیوادارم به هه‌موو لایه‌كمان له ژووره بازرگانیه‌كانی كوردستان و عێراق قسه له‌گه‌ڵ كونسوڵیه‌ت و باڵوێزخانه‌كان بكه‌ین بۆ هێنانی كۆمپانیا بیانیه‌كان، چونكه له‌م كاته‌دا باردۆخی كوردستان عێراق به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، زۆر سپاسی كۆنسوڵیه‌ت فه‌رنسی و كۆمپانیا باڵا ده‌كه‌ین هیوادارین كۆمپانیاكانی تریش بتوانن كالای كوالێتی به‌رز هاورده بكه‌ن”.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه ”ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌میشه ده‌رگای واڵا بووه به رووی ئه‌و به‌رێزانه‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كانیان هێناوه‌ته كوردستانه‌وه و هه‌موو ئاسانكاریه‌كامان بۆ كردون”.
ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گرێبەستەکەی بەرزنرخاند بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی کارەبا و باشترکردنی کوالێتی کەرەستە کارەباییەکان.
لەلایەن خۆشیەوە، محەمەد سەید فەیزی، سەرۆکی بەشی ئابووری لە کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە گرنگی پارێزگای سلێمانی کرد و رایگەیاند: سلێمانی تەنیا پایتەختی رۆشنبیری نییە، بەڵکو سلێمانی شارێکە کە زۆرترین پیشەسازی تێدایە لەسەر ئاستی ناوچەکە، راشیگەیاند: هەردەم هانی کۆمپانیا فەڕەنسییەکان دەدەن لە هەرێمی کوردستاندا وەبەرهێنان بکەن.
سەنگەر محەمەد، خاوەنی کۆمپانیای باڵا ڕایگەیاند ”کۆمپانیای باڵا ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە، ئامانجی سەرەکیمان بونیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزە کە کواڵیتیی بەرزو نرخی گونجاو دوو کۆڵەکەی بەهێز بن تێیدا, وتیشی بیرۆکەی هێنانی شنایدەریش هەر لەبەر ئەم هۆکارە بوو، لەم کاتەدا عێراق و کوردستان هەنگاو دەنێن بەرەو ئاوەدانکردنەوە لە بوارە جیا جیاکان، ئێمەش خوازیاری گەشەی زیاترین تا ئاستی بەکارهێنانی باشترین و نوێترین تەکنۆلۆژیا، بە تایبەتی لە بواری کارەباو سەنتەری زانیاری‌دا، بۆ ئەوەش شنایدەر دەتوانێت باشترین رۆڵ ببینێت”.
ڕاشیگه‌یاند ”شنایدەر نەک هەر تەنها لە بواری بەرهەمە کارەباییەکاندا، بەڵکو پێشەنگیشە لە چۆنێتی بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی کارەباو پاراستنی ژینگەدا، لەو بوارەشدا بەرهەمی ناوازەو ئاستبەرزی هەیە, ئەڵبەتە ناوی شنایدەر پێویستی بە ناساندن نییە، ئێمە دەمانەوێت پێتان رابگەیەنین ئیتر ئەم کۆمپانیا مەزنە لە لایەن باڵاوە نوێنەرایەتی دەکرێت، ئەوەش بە هاوکاری و هاندانی چەند دۆستێکمان بەدیهات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”دەمانەوێ بە کردنەوەی شنایدەر ، بوار بڕەخسێنین بۆ هاووڵاتیانمان، بۆ بەڵێندەران و وەبەرهێنەرانمان، هەرەوەها بۆ حکومەتیش بەوەی بتوانن باشترین و بەرزترین کواڵیتی لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، خوێندنگاکان، هەروەها هۆتێل و نەخۆشخانەکان بەکار بهێنن، بەوەش دەتوانن جگە لە کواڵیتی بەرز، سەلامەتیش بەدەست بهێنن کە گرنگترین لایەنی ژیانە”.
بە کردنەوەی شنایدەر، لەمەودوا خاوەن کارەکان دەتوانن بەرهەمی ئۆرجیناڵیان دەستبکەوێت، بۆ جیاکردنەوەی بەرهەمی ئۆرجیناڵ و ساختەش هەموو کات هاوکارتان دەبین.