وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی فرۆشراو و داهاتی نه‌وتی له مانگی ئازاری رابردوودا ئاشكرا كرد.
به گوێره‌ی ئامار و زانیاری كۆمپانیای به بازارخستنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) له مانگی رابردوودا، عێراق 104 ملیۆن و 686 هه‌زار و 779 به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه‌ی بازار كردووه.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكردووه، بڕی 6 ملیار و 679ملیۆن و 440 هه‌زار دۆلار، داهاتی نه‌وت بووه و هاتووه‌ته گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عاسم جیهاد له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، له مانگی رابردوودا بڕی 100 ملیۆن و 899 هه‌زار و 853 به‌رمیل له كێڵگه‌كانی باشووری عێراق به‌رهه‌مهێنراوه.
له باره‌ی كه‌ركووكیشه‌وه وتی: له‌و مانگه‌دا بڕی 3 ملیۆن و 63 هه‌زار و 972 به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركووك به‌رهه‌مهێنراوه. 722 هه‌زار و 954 به‌رمیلیش له كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره به‌رهه‌مهێنراوه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، تێكڕای ناوه‌ندی هه‌نارده‌ی عێراق له رۆژێكدا 3 ملیۆن و 377 هه‌زار به‌رمیل بووه. تێكڕای هه‌نارده‌ی رۆژانه له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره 3 ملیۆن و 254 هه‌زار به‌رمیل بووه، به‌ڵام له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، تێكڕای هه‌نارده 99 هه‌زار به‌رمیل و له كێڵگه‌ی گه‌یاره‌ش 24 هه‌زار به‌رمیل بووه.
به گوێره زانیاری كۆمپانیای “سۆمۆ”، له مانگی ئازاری رابردوودا، نه‌وتی عێراق به تێكڕای ناوه‌ندی 63.804 دۆلار فرۆشراوه.
مانگانه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به به‌یاننامه‌ی ره‌سمی تێكڕای هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی خاوی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه.