بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم زیاتر لە ٢ ھەزار پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال لەگەرمیان دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ بەرواری 2ی 4ی 2019 بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی کەلار و سەرۆکی شارەوانی کفری و سەرۆکی شارەوانی ناحیەکانی سنورەکە.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پاش ئەوەی لەلایەن بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە فەرمانی دابەشکردنی زەویمان پێ گەیشت و ئالیەتی دابەشکردنەکەی و کاری نەخشەو چۆنێتی دابەشکردنەکەیمان بەسەرکەوتویی کۆتای پێھێنا و لە چەند ڕۆژی داھاتودا دەست بەدابەشکردنی زەویەکان دەکەین.
بەرزان کەریم ووتیشی (ڕاگیراوانی سیاسی و رزگار بووانی شاڵاوی ئەنفالەکان لە کوردستاندا) کە لە کۆی (11141) پارچە زەوی لە سنوری کوردستاندا (2259) زەوی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان وەردەگرن گشت کارێکمان بۆ تەواوکردوون.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئاماژەی بەوەشدا
لە سهرەتای هەفتەی داهاتودا لە هەردوو شارەوانی ڕزگاری و کفری ژمارەی زەوی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکەین کە ناویان لە سنوری ئەو دوو شارەوانیەدا هەیە.