لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بە هاوكاری لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، رۆژانە چاودێری شەقام و شاڕێكان دەكەن و دەست بەسەر گۆشتی ئەو ئاژەڵانەدا دەگرن كە بەنایاسایی و بەدەر لە رێنماییە تەندروستی و ڤێتنەرییەكان سەردەبڕدرێت و بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ‘ئاڕاستە’ نێردراوە ڕایگەیاندووە:”لیژنە تایبەتمەندەكان كە نوێنەری بەڕیوەبەرایەتیەكانی ڤێتنەری و تەندروستی تێدایە بە هاوكاری لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، چاودێری ئەو شەقام و شاڕێیانە دەكەن کە ئاژەڵ سەردەبڕن و بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن”.
ڕاشیگەیاندووە:”داواكاری گشتی سەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتەكەی لەسەر شەقامەكان بە تاوانی بینراو (الجریمە المشهودە) ناوبردووە و بە فهرمی نوسراوی ئاراستهی لایهنه پهیوهندیدارهكان كردووه بۆ دەستگیركردن و گرتنەبەری رێكاری پێویست بەرامبەر ئەو كەسانەی ئهوكاره ئهنجام دهدهن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە:لەچەند رۆژی رابردودا لیژنههاوبهشهكان دەستیان بەسەر ژمارەیەك ئاژەڵی سەربراودا گرتووه لەگەڵ ئەو پێداویستیانەی لەلایەن گۆشتفرۆشەكانەوە بەكاردەهێنرێت، گۆشتەكەش رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی كراوە بۆ لەناوبردنی، هەروەها، رێكاری پێویست بەرامبەر بە خاوەنەكانیان دەگیرێتەبەر.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانیش دەكات، بۆ سەلامەتی تەندروستیان ئەو گۆشتەی لهشهقام و شاڕیكاندا دهفرۆشرێت مەكڕن، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەنەرییەوە پشكنینی بۆ نەكراوە، لەكاتی هەبوونیشیدا لە شەقام و كۆڵانەكان لەڕێی ژمارە (07708677777) یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی)ەوە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.