له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه دووركه‌ونه‌وه له كرین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له هیچ شوێنێك تۆمار نه‌كراون نایاسایین و له رووی یاسا و ئاسایش و تاوانه‌وه له ژێر پرسیاردان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داواش ده‌كات ئه‌و ئۆتۆمبیلانه نه‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی زیانی دارایی نه‌بن، چونكه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ستیان به سه‌ردا ده‌گیرێت.